سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا: بەشداریی تورکمانەکان لە بەڕێوەبردنی کەرکووکدا کلیلی سەقامگیرییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رەسەن رەمزی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بورهانەدین دوڕان، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا هەڵبژاردنی پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکووک بە کلیلی سەقامگیریی هەمیشەیی پارێزگاکەی باشووری کوردستان ناودەبات.
 
لەبارەی هەڵبژاردنی محەممەد سەمعان بە پارێزگاری کەرکووک، دوڕان ئەمڕۆ سێشەممە گوتی، "بەشداریکردنی گەلی تورکمان لە بەڕێوەبردنی کەرکووک وەک یەکێک لە پێکهاتە رەسەنەکانی ئەو شارە بەو شێوەیەی کە شیاون، سەرەڕای ئەوەی دواکەوتنە لە جێبەجێکردنی مافێک، بەڵام کلیلی سەقامگیریی هەمیشەییشە."
 
دوڕان لە پۆستێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە محەممەد سەمعان کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری کەرکووک و هیوای خواست کە ماوەی کارکردنەکەی سوودبەخش بێت بۆ خەڵکی پارێزگاکە.
 
دوڕان نووسیوویەتی، "هەڵبژاردنی کەسایەتییەکی تورکمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەربڕینێکی بەهێزە لە هاوسەنگی لە نوێنەرایەتی، یەکسانی لە دادپەروەری، متمانە بە داهاتوویەکی هاوبەش. ئەم هەنگاوە وێستگەیەکی مێژوویی دیاری دەکات کە شایستەی رۆحی کەرکووکە؛ شارێک کە بە فرە پێکهاتەیی ناسراوە."
 
محەممەد سەمعان رۆژی 16ی نیسان وەک پارێزگاری کەرکووک هەڵبژێردرا و شوێنی رێبوار تەهای گرتەوە. 
 
ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی نوێی عێراقدا کەسێکی تورکمان پۆستی پارێزگاری کەرکووک وەربگرێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچی: بەشێک لە دانیشتووانی تل گۆمەل زێدەڕۆییان کردووەتە سەر شوێنەوار

دانیشتووانی گوندی تل گۆمەل لە سنووری ناحیەی کەلەکچی، نیگەرانن لە بڕیارێکی چۆڵکردنی خانووەکانیان کە بە بیانووی "زێدەڕۆیی بۆ سەر ناوچەی شوێنەواری" ئاراستەیان کراوە. بەڕێوەبەری ناحیەی کەلەکچییش دەڵێت، بڕیارەکە تەنیا ئەو دیوار و شوێنانە دەگرێتەوە کە تازە و بە شێوەی زێدەڕۆیی دروست کراون