رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی شۆفێرانی بارهەڵگر دەکات و رایدەگەیێنێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتی و رێگریکردن لە قەرەباڵخی، هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەیرانگەکان قەدەخە دەبێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی نیسانی 2026 بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گوشار و رووداوی هاتووچۆ لە ناوچە گەشتیارییەکاندا، هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان بۆ ناو سەیرانگەکان لە کاژێر 07:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو قەدەخە کراوە.
بەهمەن عەبدوڵڵا گوتیشی، "سەرجەم بازگە و مەفرەزەکانی دەرەوەی شار ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەیان دەخرێتە ئەستۆ."
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێران دەکات، پابەندی رێنوێنییەکان بن بۆ پاراستنی سەلامەتیی هەمووان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ