کاریگەریی بێ متمانەیی لەسەر رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران
لەم کاتەدا، پاش راوەستانی کاتیی جەنگ، یەکەمین و گرنگترین هەنگاو بریتییە لە دروستکردنی متمانە،
لەم کاتەدا، پاش راوەستانی کاتیی جەنگ، یەکەمین و گرنگترین هەنگاو بریتییە لە دروستکردنی متمانە،
کوژاندنەوە یان کزکردن و نەهێشتنی ئەو رەونەق و درەوشاوەییەی هەرێمی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیەتی، بووە بە ئامانجی ناحەزان، ناحەزان لێرەدا مەبەست تەنیا دووژمنەکان نین، بەڵکو سەرجەم ئەوانەی نایانەوێت کورد وەک نەتەوە لە ئاستێکی خاوەن بەها بوونی هەبێت، کە دەڵێم درەوشاوەیی واتە پاکتاوکردنی جەستەیی نا، چونکە دۆخی جیهان لەوە تێپەڕیوە تاوەکو سڕینەوە و قڕکردنی گەل و نەژادەکان ئەنجام بدرێت یان مایەی قبووڵکردن و بێدەنگی وڵاتان بێت، کەواتە تەنیا بێهێزت دەکەن، ناشرینت دەکەن، هێزە راکێشەر و سەرنجڕاکێشەکان وەرگرنەوە و دەیسڕنەوە، وەک بەشێک لە ململانێیەک لە چوارچێوەی داڕشتنی سیاسەتی هەرێمایەتیدا.
ئایا هەسەدە لێرەدا هەڵەی کردووە؟ یان خەڵەتێنرا؟
چی ئەم زنجیرە رووداوانە رادەگرێت؟ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکەکەی کە ترەمپە، ئەویش بە میزاجی خۆی، چەند ساتێک قەناعەت بکات کاسپی نەکات، بە گوشاری دۆستەکانی کورد لە کۆنگرێس، یان بەڕشتنی خوێنێکی زۆر و بەرپابوونی جەنگێک هیچ سنوورێکی تێیدا رەچاو نەکرێت، ئەمە نەریتی گرووپە جیهادییە تووندڕۆ و تووندوتیژەکانە، هەروەک رێکخراوە چەپە چەکدارەکانیش لە ئاستێکی سنوورداردا، لەو کاتەدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جووڵەیەک بکەن. لە هەمووی باشتر و مرۆییانەتر، مافەکانی گەلی کورد بە ئاشتی لە چوارچێوەی بەها مرۆییەکان و سیستمێکی فەرمانڕەوایی نوێدا، چونکە دەسەڵاتدارانی دیمەشق دیدی سیاسییان ئۆتۆکراتییە.
کۆتایی ساڵی 2025 وەک دواوادە دانرابوو بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ـی ئاداری واژۆکراو لە لەلایەن هەردوو سەکردە – ئەحمەد شەرع- سەرۆکی کاتیی سووریا و مەزڵوم عەبدی، سەرۆکی هێزەکانی سووریای دیموکرات، بەڵام جێبەجێنەکرا، مایەی خۆشبەختیش بوو کە جەنگ لە نێوانیاندا بەرپا نەبوو، بڕگەکانی ئەو رێککەوتنە هێشتا بنەمای گفتوگۆکانە، سەردانەکەی شاندی هەسەدە لە 4-1-2026 بۆ شام و کۆبوونەوەیان لەگەڵ شەرع ئەوەی سەلماند، سرووشتی سووریا و هێزە ناوخۆیی و کاریگەرەکانیش ئامانجی خۆیان هەیە و مەرج نییە لەگەڵ ئامانجەکانی شەرعدا یەکبن، بۆیە وەک لەسەر زەوی دەردەکەوێ سێ لایەن هەن بەئاواتی ئەو جەنگەن لە ئەگەری ملنەدانی.
راستییەک هەیە دەبێت بزانرێت: ئەویش ئەوەیە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەوەندە گوشار لەسەر دەسەڵاتداران دروست بکات تاوەکو ئەو یاسایانە دەربچووێندرێن، بۆیە هەموو ئەو قەیران و کێشانە یەک لەدوای یەک یەخەی هەرێمی کوردستان دەگرێت و کەم کەم دەیخنکێنێت
سمێڵ و ریش تاشینی گەنجان و پیاوانی ئاینیی دروز، جێگەی نەفرەت لێکردنە، دەبێت ئەمە وەکو ئەزموون وابێت، حەماسەت نەبێتە مایەی خۆ بەخاوەن کردنی شەرع یان کەسێکی دیکە، گۆڕانکاری لە فیکردا هەروا ئاسان نییە، ئەوانەی ئەهلی فیکرن لەوە تێدەگەن، ئەزموونەکان لە بەرچاون کە تووندڕۆکان هەندێکجار سەریان لە بێدینییەوە دەردەچێت، لە پەڕگیریی ئایینییەوە بۆ ئەوپەڕی بێدینی
شیروان شەمێرانی دەنووسێت: لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا لە 9-7-2025 ئۆجەلان رووی لە هەوادارانی کرد و گوتی: با ئەو مانیفێستۆ نوێیەی لە 9-5-2025 نووسراوە بەرنامەی کارتان بێت لە داهاتوودا، ئەم بابەتەی ئێمەش لەبەر رۆشنایی و خوێندنەوەیەکی وردی ئەو مانیفێستۆیەوە دەنووسرێت، بە تەرکیزکردن لەسەر ئەو بوارەی کە تایبەتە بە هەنگاوە رابردووەکان و ئەوانەش کە چاوەڕێ دەکرێت چ لە تورکیا یان قەندیل بیگرێتەبەر.
بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی وەستانی جەنگ لە غەززە لە 19-1-2025(یەک رۆژ پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ) و، پاشان دەستپێکردنەوەی لەلایەن ئیسرائیلەوە دژی خەڵکی غەززە، هەروەها لێدوانە دژبەیەکەکانی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەموو ئەمانە ئەوە دەگەیەنن کە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ دژی ئێران بە پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل، لە ئەگەری ئاشتی نزیکترە.
ترسێک لای دەسەڵاتدارانی شیعە دروست بووە کە گۆڕانکارییەک لە عێراقدا روودەدات و لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە. ئەوان دەڵێن هەولێر بەعسییەکانی داڵدەداوە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ تورکیادا دەیانەوێت بێنەوە سەر کار لە عێراق. دەستەواژەی "بەعسی" لای ئەوان وەک وشەی نهێنی بەکاردەهێنن، مەبەست لێی سوننە عەرەبەکانن. پێدەچێت ئەو دەنگۆیانەیان بەرگوێ کەوتبێت کە بۆ تەواوکەریی گۆڕانکارییەکانی سووریا و لوبنان، عێراقیشیان دەخرێتە پاڵ، ئەوکات بە تەواوی پەڕەی بەرەی بەرهەڵستکار دادەخرێت.