دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئەنجوومەنی ئاسایش لەسەر داوای ئێران بەپەلە کۆبووەوە و داوای لە هەردوولا کرد بەپەلە پێکدادانەکان رابگرن و لە هەمان کاتدا ئەمریکا کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکە لەگەڵ ئێراندا لەڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکات.
دادگەی فیدراڵیی ویلایەتی ڤێرمۆنت بڕیاری دا خوێندکارێک بەناوی رومەیسا ئۆزتورک بەپەلە ئازاد بکرێت، کە بە تۆمەتی خۆپێشاندان دژی شەڕی غەززە دەستگیر کرابوو
بابەتی سووریا و رۆژئاوای کوردستان لەم رۆژانەدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بووەتە جێگەی سەرنج و وەک بابەتێکی سەرەکی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. هێشتا چارەنووسی رۆژئاوای کوردستان و پێکهاتەکانی دیکەی وەک دروز عەلەوییەکان دیار نییە، بەڵام کورد داوای ئۆتۆنۆمی دەکات.
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کرد. هەرچەندە کۆبوونەوەکە لەسەر هێرشەکانی ئیسرائیل کرا، بەڵام رۆژئاوای کوردستانیش بووە بابەتێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە
ساموێل ژبۆگار، نوێنەری سلۆڤینیا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە "ئەنجوومەنی ئاسایش چاوەڕێ دەکات کە هەموو کەسێک لە سووریا، هەموو کەمینەکان، هەموو گرووپە نەتەوەییەکان، هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە، ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی رۆڵیان هەبێت، شوێنێکیان لەنێو باسی داهاتووی سووریا و، دەستووری داهاتووی سووریا هەبێت."
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دابەش بووە، ئەمەش نیگەرانییەکان سەبارەت بە ئاسایشی ناوچەکە و ئاسایشی نێودەوڵەتیی زیاتر دەکات.