رووداو دیجیتاڵ
گوستاڤ ئەیتاریۆ، وەزیری دەرەوەی پالاو: هێشتا کاتمان هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازی دوو دەوڵەت [بۆ فەلەستینییەکان] لە داهاتوو بڕیاری لێدەدەین
وەزیری دەرەوەی پالاو بە رووداوی گوت، لێکۆڵینەوە لە لێکۆڵینەوە لە پێشنیازی دوو دەوڵەت [بۆ فەلەستینییەکان] دەکەن و لە داهاتوو بڕیاری لێدەدەن.
گوستاڤ ئەیتاریۆ، وەزیری دەرەوەی پالاو لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدارە، دەنگی بە پێشنیازی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەلەستین نەدا.
سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداو لە نیویۆرک پرسیاری لەو وەزیرەی پالاو کرد کە بۆچی دەنگی نەداوە؟ گوستاڤ ئەیتاریۆ رایگەیاند: "هێشتا کاتمان هەیە و لێکۆڵینەوە لە هەردوو رووی بابەتەکە دەکەین. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە کاتمان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی هەردوو رووی پرسەکە. دواتر، بڕیاری خۆمانی لەبارەوە دەدەین. زۆر سوپاس."
دەقی پرسیاری رووداو و قسەکانی گوستاڤ ئەیتاریۆ، وەزیری دەرەوەی پالاو:
رووداو: بەڕێز جەنابی وەزیر، کاردانەوەت چییە سەبارەت بە پرسی چارەسەری دوو دەوڵەت؟ دەزانم کە دەنگت پێنەدا. دەتوانی هۆکارەکەیمان پێبڵێیت؟
وەزیری دەرەوەی پالاو: هێشتا کاتمان هەیە و لێکۆڵینەوە لە هەردوو رووی بابەتەکە دەکەین. ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە کە کاتمان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی هەردوو رووی پرسەکە. دواتر، بڕیاری خۆمانی لەبارەوە دەدەین. زۆر سوپاس."
رووداو: زۆر سوپاس
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ