رووداو دیجیتاڵ
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی ئەم ساڵی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وەزیری پەنەما بە گرنگییەوە باسی کۆبوونەوەکانی کرد گەڕانەوەی سووریا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" وەسفکرد.
خوان کارلۆس، وەزیری ژینگەی پەنەما بە سینان تونجدەمیر، پەیامنێری رووداوی راگەیاند: "پێموایە کۆبوونەوەی گشتیی زۆر گرنگە بەهۆی گۆڕانی دۆخی جیۆسیاسییەوە. پێخۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەت."
لەبارەی داهاتووی سووریا، بەتایبەت لە سایەی پێکهێنانی حکومەتێکی راگوزەری نوێ و بوونی ژمارەیەک کەمینە و کۆمەڵکوژییەکانی رابردوو، وەزیری پەنەما گوتی: "تێدەگەم کە یەکەمجارە سووریا بگەڕێتەوە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ماوەیەکی زۆر. پێموایە ئەمە ئەرێنییە. هیواخوازم دیموکراسی سەرکەوێت و ئازادیش بگەڕێتەوە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین."
لە پەیامەکەیدا ئەو وەزیرەی پەنەما پێی وابوو داهاتووی سووریای پێویستی بە چاوەڕوانی و پەرەسەندنی زیاتر هەیە بۆ بەدیهێنانی دیموکراسی و ئازادی.
دەقی پرسیاری رووداو و وەڵامی خوان کارلۆس، وەزیری ژینگەی پەنەما:
رووداو: دەتوانی پێمان بڵێی کۆبوونەوەی ئەم ساڵی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چۆن بەڕێوەدەچێت؟ تەنیا بۆچوونی خۆتمان پێبڵێ؟
وەزیری ژینگەی پەنەما: پێموایە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی زۆر گرنگە بەهۆی گۆڕانی دۆخی جیۆسیاسییەوە. پێخۆشحاڵم بە دووبارە بینینەوەت.
رووداو:پرسیارێکی دیکە، سەبارەت بە سووریا، دەزانیت کە حکومەتێکی راگوزەری نوێ و ژمارەیەک کەمینە هەن و چەند کۆمەڵکوژیەکیش روویانداوە. بۆچوونت چییە سەبارەت بە داهاتووی سووریا بەتایبەت کە ئەمڕۆ سەرۆکی سووریا لێرەبوو؟
وەزیری ژینگەی پەنەما: تێدەگەم کە یەکەمجارە سووریا بگەڕێتەوە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای ماوەیەکی زۆر. پێموایە ئەمە ئەرێنییە. هیواخوازم دیموکراسی سەرکەوێت و ئازادیش بگەڕێتەوە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ