رووداو دیجیتاڵ
لەناوچەی پیشەسازیی هەولێر، دوو کرێکار لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی سووتەمەنیدا، تانکەرەکە کڵپە دەکات و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کاژێر نزیکەی 3:00ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، دوو کرێکار تانکەرێکیان لەحیم کردووە کە سووتەمەنی تێدابووە، لە ئەنجامدا تانکەرەکە کڵپەی کردووە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە."
ئومێد خۆشناو گوتی: "دوو کرێکارەکە یەکیان بەنگلادشییە و ئەوی دیکەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە."
هاوکات موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی گوت: رووداوەکە لە نزیک گوندی تیمار روویداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ