کەشتییەکی نەوتی کوێتی لە نزیک کەناراوەکانی دووبەی کرایە ئامانج

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاژانسی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە کەشتییەکی گوێزەرەوەی نەوت لە نزیک کەناراوەکانی دووبەی بە "تەنێکی نەناسراو" کراوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە ئاگر لەنێویدا کەوتووەتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە ئەمنییە دەریاییە، رووداوەکە لە دووریی 50 کیلۆمەتری دەریایی لە باکووری رۆژئاوای دووبەی و لە نزیک تەنگەی هورمز روویداوە.
 
کۆمپانیای نەوتی کوێت پشتڕاستیکردەوە کە کەشتییەکە سەر بە وڵاتەکەیەتی و نەوتی خاوی بارکردووە. کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەش کرد کە لە کاتی هێرشەکەدا کەشتییەکە نەوتی زۆری پێبووە.
 
ئاژانسەکەی بەریتانیا رایگەیاند ،تەواوی ئەندامانی تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و تاوەکو ئێستا هیچ زیانێکی ژینگەیی بەهۆی رژانی نەوتەوە تۆمارنەکراوە.
 
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە و ئاژانسە بەریتانییەکەش هۆشداریی داوەتە کەشتییەکانی دیکە کە لە کاتی هاتووچۆدا لەو ناوچەیەدا بە وریاییەوە بجووڵێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرککۆماری سووریا. وێنە: AFP

مێرتس: سوپاسی شەرع دەکەم لەگەڵ کورد رێککەوت

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، سوپاسی سەرۆکی سووریا دەکەن بۆ رێککەوتنیان لەگەڵ کورد. دەشڵێت، گەشبینن کە سووریا سەرکەوتوو دەبێت.