شەڕ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیارانی بەنزیخانەكانی هەولێر ‌و سلێمانی دەڵێن، شەڕ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، بەڵام بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیهان بەرزبوونەوەکە کەمە. 
 
بەهمەن شێخ قادر، گوتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی ‏‏رووداو)ی راگەیاند، نرخی بەنزینی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان كەمترین ‏بەرزبوونەوەی تۆماركردووە و گوتی، "لە كوردستان، بەشێوەیەكی گشتی بەنزین ‏بە رێژەی 10% گران بووە، بەڵام لە زۆربەی ‏وڵاتان نزیكەی 60% گران بووە."‏
 
هاوكات جەنگی مەجید لە ئەنجوومەنی بەنزیخانەكانی هەولێر پشتیوانی ئەو ‏بۆچوونە دەكات ‌و دەڵێ، خاوەنی بەنزیخانە ‏بازرگانییەكان بە بەرپرسانە مامەڵەیان كردووە و نرخیان کەم بەرزکردوەتەوە و گوتی، "لە كوردستان لیترێك بەنزین هەر 100 دینارێك ‌و ‏كەمتریش گران بووە، بەڵام لەبەشێكی وڵاتانی جیهاندا نرخی بەنزین ‌و گاز ‏تاوەكو نزیكەی دوو هێندەی پێشتری رۆیشتووە."
 
جگە لە ناوخۆ ‌و عێراق، پێشتریش ‏بەنزین لە ئێرانەوە دەهات، بەڵام لەو کاتەوەی جەنگی ئێران – ئەمریكا- ئیسرائیل ‏هەیە هاوردەكردنی راگیراوە.
 
لە هەرێمی كوردستان سێ‌ جۆر بەنزین هەیە. ‏گرانترینی سوپەرە كە لیتری نزیكەی 1250دینارە ‌و دواتریش موحەسەن ‏دێت كە لیتری 1100 دینار‌ و هەرزانترینیشیان نۆرماڵە كە لیتری بە950 ‏دینارە.‏
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

نرخی نەوتی برێنت دابەزی بۆ 107 دۆلار

نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە ئاراستەی دابەزینی گرتەبەر دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند تەنانەت ئەگەر تەنگەی هورمز بە داخراویی بمێنێتەوە ئامادەیە کۆتایی بە جەنگی ئێران بهێنێت.