وەزارەتى نەوتى عێراق: مانگی رابردوو داهاتی نەوت زیاتر لە 9 ملیار دۆلار بووە

01-11-2022
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى نەوتى عێراق رایگەیاند، لە مانگى تشرینى یەکەمى رابردوودا 104 ملیۆن و 831 هەزار و 102 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەیشى نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بووە.
 
رۆژی یەکى تشرینى دووەمى 2022، وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڕى هەناردەى نەوتی بۆ مانگى تشرینى یەکەمى رابردوو بڵاوکردەوە.
 
لەو بڕە نەوتەی کە هەناردەکراوە، 102 ملیۆن و 70 هەزار و 427 بەرمیلى لە کێڵگەکانى نەوتى نێوەڕاست و باشوورى عێراقەوە بووە. دوو ملیۆن و 417 هەزار و 893 بەرمیل نەوتى دیکە لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووک و لە رێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە بووە. 
 
تێکڕاى هەناردەى رۆژانەى نەوت لە مانگى رابردوودا، سێ ملیۆن و 382 بەرمیل بووە و تێکڕای نرخەکەیشی 88.31 دۆلار بووە بۆ یەک بەرمیل. بەگوێرەى راگەیێندراوەکە، داهاتى هەناردەى نەوت لەو مانگەدا نۆ ملیار و 258 ملیۆن دۆلار بووە.  
 
ئەوە لەکاتێکدایە مانگى ئەیلوولی رابردوو، بڕى هەناردەى نەوت 98 ملیۆن و 765 هەزار و 153 بەرمیل بووە و داهاتەکەشى هەشت ملیار و 845 ملیۆن و 411 هەزار دۆلار بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەن. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بۆچی نرخی تمەن خەریکە دادەڕمێت؟

خێزانێکی ئێرانی کە بەر لە 10 ساڵ، بڕی 10,000 دۆلاری بە تمەن پاشەکەوت کردبێت کاتێک هەر دۆلارێک نزیکەی 3,400 تمەن بوو، ئێستا ئەو هەموو پارەیەی کە پاشەکەوتی کردووە بە تمەن، بەهاکەی یەکسانە بە تەنیا 19 دۆلار