وەزیری نەوتی عێراق: وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵ گەیشتووەتە سەرووی 67٪

03-03-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، هەنگاوی گەورە نراوە لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت دا. دەشڵێت، وەبەرهێنان لە گازی هەوەڵ بۆ سەرووی 67٪ زیادیکردووە، عێراق سوورە تاوەکو 2028 کۆتایی بە سووتاندنی گازبهێنێت و بگاتە خودبژێوی.
 
رۆژی دووشەممە، 3ی ئاداری 2025، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ شاندێکی ئەڵمانی کۆبووەوە، کە پێکهاتبوو لە نوێنەرانی باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە بەغدا و ژووری بازرگانیی ئەڵمانیا و کۆمپانیا پسپۆڕەکان لە بوارە جیاوازەکانی نەوتی و نانەوتی.
 
وەزیری نەوت جەختی لەسەر ئارەزووی عێراق بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کردەوە، لەوانەش کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کە بە گوتەی ئەو، "خاوەنی ئەزموونێکی زۆرن" لە بواری پیشەسازی و کوالێتییەکی بەرز و جێگەی قبووڵکراون لە عێراقدا.
 
بە گوێرە راگەیێندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی رایگەیاندووە: "عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بواری پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوتدا، بە تایبەتی لە بواری وەبەرهێنانی گازی هاوەڵ، رێژەی وەبەرهێنانی لە 53% بۆ سەرووی 67% زیادیکردووە.
 
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، عێراق سوورە لەسەر وەستاندنی سووتاندنی گاز و گەیشتن بە ئاستی خودبژێوی لە ساڵی 2028.
 
حەیان عەبدولغەنی گوتی، وەزارەت پڕۆژەی گەورەی لە کەرتی وەبەرهێنانی گازدا هەیە، گرنگترینیان پڕۆژەی پەرەپێدانی گازە لە بەسرە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ بۆ وەبەرهێنانی 600 ملیۆن پێ سێجا، لە دوو قۆناخدا، جگە لە پڕۆژەی دیکە لە بواری پەرەپێدانی کێڵگە گازییەکان، بەجۆرێک کە وەزارەت گرێبەستی پەرەپێدانی کێڵگەکانی مەنسوورییە و عەککاسی واژۆکردووە، لەگەڵ واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی 14 کێڵگە و ناوچەی گەڕان، کە لە هەردوو خولی مۆڵەتدانی پێنجەمی تەواوکاری و شەشەمدا نمایشکران.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل