ئۆپێک پڵەس عێراقی پابەندکرد بە قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرهەمهێنانی نەوت

03-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هەشت وڵاتەکەی ئۆپێک پڵەس، کە پێکدێن لە سعودیە، عێراق، رووسیا، ئیمارات، کوێت، کازاخستان، جەزائیر و عومان رۆژی 03-03-2025 بە ئۆنلاین کۆبوونەوە و پێداچوونەوەیان بە مەرجەکانی بازاڕی جیهانی و داهاتووی نەوت کرد. بە گوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە عێراق پابەندکراوە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو نەوتەی زیاتر لە بڕی رێگەپێدراو بەرهەمی هێناوە.
 
هەشت وڵاتەکە پابەندیی خۆیان بە بڕیاری 05-12-2024 دەربڕی، کە بریتییە لە گەڕاندنەوەی 2.2 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا، ئەویش بە کەمکردنەوەی بڕی دەرهێنان و هەناردەی نەوت کە لە 01-04-2025ـەوە بەشێوەیەکی خۆویستانە دەستپێدەکات. ئەوان هەروەها هاوڕابوون لەسەر ئەوەی بەگوێرەی مەرجەکانی بازاڕ، دەستکاری بڕی بەرهەمهێنان بکەن، رایبگرن یان پێچەوانەی بکەنەوە، بۆ ئەوەی لە سەقامگیریی بازاڕ دڵنیاببنەوە.
 
ئۆپێک پڵەس پابەندیی خۆیان بە بەڕی بەرهەمهێنان دەربڕی، بەڵێنیشیان دا هەر زیاد بەرهەمهێنانێک لە کانوونی دووەمی 2024ـەوە هەبووبێت، تاوەکو حوزەیرانی 2026 قەرەبووی بکەنەوە.
 
ئەو وڵاتانەی کە پێشتر زیاد لەو بڕەی ئۆپێک دیاریکردبوو، بەرهەمهێنانیان هەبووە، رێککەوتن لەسەر ئەوەی پلانی قەرەبووکردنەوەیان خێراتر بکەن، ئەوان هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەوەی راپۆرتی نوێکراوەی خۆیان تاوەکو 17ـی ئاداری 2025 پێشکێشی ئۆپێک بکەن.
 
بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ عێراق لە ئۆپێک پڵەس بە چوار ملیۆن و 431 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا دیاریکراوە. بۆ قەرەبووکردنەوەی زیاد بەرهەمهێنانی پێشوو، پێویستە عێراق بەم شێوەیەی خوارەوە نەوت لە هەر رۆژێکی ئەو مانگانە بەرهەمبهێنێت.
 
نیسانی 2025: چوار ملیۆن و 12 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئایاری 2025: چوار ملیۆن و 24 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
حوزەیرانی 2025: چوار ملیۆن و 37 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
تەممووزی 2025: چوار ملیۆن و 49 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئابی 2025: چوار ملیۆن و 61 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئەیلوولی 2025: چوار ملیۆن و 73 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
تشرینی یەکەمی 2025: چوار ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
تشرینی دووەمی 2025: چوار ملیۆن و 98 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
کانوونی یەکەمی 2025: چوار ملیۆن و 110 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
 
کانوونی دووەمی 2026: چوار ملیۆن و 122 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
شوباتی 2026: چوار ملیۆن و 134 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئایاری 2026: چوار ملیۆن و 147 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
نیسانی 2026: چوار ملیۆن و 159 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئایاری 2026: چوار ملیۆن و 171 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
حوزەیرانی 2026: چوار ملیۆن و 183 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
تەممووزی 2026: چوار ملیۆن و 196 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئابی 2026: چوار ملیۆن و 208 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 
ئەیلوول تاوەکو کانوونی یەکەمی 2026: چوار ملیۆن و 220 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە