نرخی زیو گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژوودا

دوێنێ کاژێر 07:13
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زیو 37 سەنت، یاخود 0.64٪ بەرزبووەوە و گەیشتە 58.85 دۆلار. ئەمە بەرزترین ئاستی نرخی زیوە تاوەکو ئێستا لە مێژوودا تۆمارکرابێت.
 
ئێستا هەر کیلۆیەک زیویش لە بازاڕەکانی جیهان بە 1,892 دۆلارە.
 
بەرزبوونەوەکە لەکاتێکدا دێت کە دوێنێ سێشەممە، بەهۆی وەرگرتنی قازانج لە لایەن بازرگان و وەبەرهێنەرانەوە، نرخی زیو بۆ ئاستی خوار 57 دۆلار دابەزیبوو، ئەوەش دوای شەش رۆژ بەرزبوونەوەی لەسەریەک. 
 
لە یەک هەفتەی رابردوودا، نرخی ئۆنسەیەک زیو 7 دۆلار بەرزبووەوە کە دەکاتە 10٪.
 
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زیو 103.80% بەرزبووەتەوە. 
 
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوە گەورەیە بۆ ترس لە کەمبوونەوەی خستنەڕووی زیو بازاڕە جیهانییەکاندا دەگەڕێتەوە. ئەگەری کەمکردنەوەی رێژەی سوودیش هۆکارێکی دیکەیە.
 
کەمبوونەوەی یەدەگی زیو لە چین، هۆکاری سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی ئەو کانزایە لە جیهاندا.
 
بەگوێرەی داتاکانی بۆرسەی شەنگەهای بۆ گرێبەستەکانی داهاتوو، یەدەگی زیو لە کۆگاکانی ئەو بۆرسەیە بۆ نزمترین ئاستی 10 ساڵی رابردوو دابەزیوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە