بەهای دینار دابەزی؛ 100 دۆلار بە 144 هەزار دینارە

04-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهای دینار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی. سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر و پسۆڕێکی دارایی دەڵێن: "ئاڵۆزییەکانی ڤەنزوێلا و ئەوەی لە نێوان ئەمریکا و ئێران روودەدات، هۆکارە".
 
هەفتەیەکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار دابەزیوە. دوێنێ 100 دۆلار گەیشتە 143 هەزار و 750 دینار، ئەمڕۆ بەرزتربووەوە و لە هەولێر 100 دۆلار بە 144 هەزار دینارە و لە سلێمانی بە 144 هەزار و 250 دینارە.
 
د. جەبار گۆران، پسپۆڕی کارگێڕی دارایی و گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا کاریگەرییان هەبووە لەسەر دابەزینی بەهای دینار".
 
گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێ: "دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا کاریگەریی تەواوی دەبێ لەسەر دابەزینی نرخی نەوت، ئەوەش ئامانجی ئەمریکایە. بە دابەزینی نرخی نەوتیش بەهای دراوی عێراق دادەبەزێ و لە داهاتوودا کورتهێنان و هەڵاوسانیش دروست دەبێ".
 
ئەو پسپۆڕە داراییە دەڵێ: "لە ساڵی 2003ـەوە نزیکەی 750 ملیار دۆلار لە عێراقەوە براوەتە دەرەوە، گەندەڵییش بەردەوامە، بۆیە دابەزینی نرخی نەوت کاریگەریی 100%ـی لەسەر بەهای دینار دەبێت، ئێستاش خەڵک هەرچی دیناری هەیە دەیکاتە دۆلار".
 
حاجی سابیر باواجی، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە رووداوی گوت: "هۆکاری دابەزینی دینار زۆر هەن، دیارترینیان ئاڵۆزییەکانن".
 
باواجی دەڵێت: "ئاڵۆزییەکانی سعودیە و ئیمارات، گرژتربوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا؛ دۆخی ئەمریکا و ڤەنزوێلا کاریگەریی راستەوخۆیان لەسەر دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار هەبووە".
 
بەهای دراوەکانی دیکە:
 
- یەک ملیۆن لیرەی سووریا بە 93 هەزار دینارە کە دەکاتە نزیکەی 64 دۆلار.
 
- 100 دۆلار بە حەواڵە بە 12 ملیۆن و 750 هەزار تمەنە. بە نەختیی 100 دۆلار بەرامبەر نزیکەی 11 ملیۆن تمەنە. لە بازاڕەکانی جیهانیدا 100 دۆلار بەرامبەر 13 ملیۆن و 790 هەزار تمەنە.
 
- 100 دۆلار بەرامبەر 4 هەزار و 302 لیرەی تورکیایە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل