رووداو دیجیتاڵ
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتەوە سەروو ملیۆنێک و 100 هەزار دینار.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەیوان عاسی، زێڕنگەر لە شاری هەولێر گوتی، نرخی فرۆشتنی زێڕ بەم شێوەیەیە:
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە 952 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێک و 110 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 163 هەزار دینارە.
- مسقاڵێک زێڕی عەیار 24 بە ملیۆنێک و 267 هەزار دینارە.
بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 18 بە بڕی 22 هەزار دینار، عەیار 21 بە بڕی 25 هەزار دینار، عەیار 22 بە بڕی 27 هەزار و عەیار 24ـیش بە بڕی 40 هەزار دینار بەرزبوونەتەوە.
ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا 135 دۆلار بەرزبووەتەوە و بە 5080 دۆلارە.
رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە لە یەکەمین رۆژی کرانەوەی بازاڕەکانی جیهان، ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئاستی 4452 دۆلار دابەزی، بەڵام لەدوای ئەوکاتەوە شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی بەرچاو دەستیپێکردووەتەوە.
ئەمە وایکردووە نرخی مسقاڵی زێڕ لە نێوخۆی هەرێمی کوردستانیش گران ببێت.
جیاوازیی کڕین و فرۆشتن
پێشتر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، جیاوازیی نرخی کڕین و فرۆشتنی زێڕ 10 هەزار دینار بوو.
بە واتایەکی دیکە، زێڕنگەران مسقاڵێک زێڕیان بە 10 هەزار دینار کەمتر لە نرخی خۆی لە هاونیشتمانییان وەردەگرت. ئێستا ئەو جیاوازییە زیادبووە.
سەیوان عاسی دەڵێ، ئێستا ئەو جیاوازییە گەیشتە 25 هەزار دینار بۆ 30 هەزار دینار.
ئەو زێڕنگەرە دەڵێ، ئێستا نرخی حەواڵەی زێڕ لە دووبەیەوە گران بووە و گەیشتووەتە 300 دۆلار بۆ هەر 10 هەزار دۆلارێک. ئەمە وایکردووە زێر گرانتر لەسەر زێڕنگەران بکەوێ.
بە گوتەی ئەو زێڕنگەرە، هەفتەیەکە نرخی حەواڵە گەیشتووەتە ئەم ئاستە.
بە بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسەی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان، نرخی مسقاڵی زێڕیش بەرزدەبێتەوە و بە پێچەوانەشەوە لەگەڵی دادەبەزێ.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، دابەزینی نرخی دینار دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی مسقاڵی زێڕ و بەرزبوونەوەی نرخی دیناریش دایدەبەزێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ