نرخی زێڕ دابەزی؛ هۆکارەکەی چییە؟

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە کەمێک دابەزی، ئەمەش بەهۆی نیگەرانییەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان کە ئاسۆی سیاسەتی نەختی لە ئەمریکا ناڕوون کردووە.  قەبارەی مامەڵەکانی زێڕ ئەمڕۆ دووشەممە کەم و سنووردارن بەهۆی ئەوەی لە بەشێک لە وڵاتانی ئاسیایی پشووە و بازاڕەکان داخراون.
 
نرخی زێڕ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی و ئۆنسەیەکی بە 4606 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتوودا بۆ مانگی 6 بەڕیژەی 0.6٪ دابەزی و بە 4617 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بازاڕەکانی چین، ژاپۆن و بەریتانیا بەهۆی پشووەوە داخراون.
 
جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە 8 ساڵ سەرۆکایەتیی بانکەکە هێنا، لە کاتێکدا رێژەی سوودی بە جێگیری هێشتەوە و نیگەرانییەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان لە زیادبووندان.
 
تیم واتێرەر، گەورە شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند: "زێڕ هێشتا لەژێر کاریگەریی پەیامە توندەکانی هەفتەی رابردووی بانکی ناوەندیی ئەمریکایە، بەتایبەتی دەنگە ناڕازییە دیارەکان کە دژی ئاسانکردنی سیاسەتی نەختی بوون."
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەکرێت بانکە ناوەندییەکان هان بدات رێژەی سوود بۆ ماوەیەکی درێژتر لەسەر ئاستە بەرزەکانی خۆیان بهێڵنەوە.
 
واتێرەر دەڵێت، "پێشبینی دەکەین تاوەکو کۆتایی ساڵ زێڕ لەنێوان ئاستەکانی 4400 بۆ 5500 دۆلاردا مامەڵەی پێوەبکرێت". دەشڵێت، "بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئاستی نزیک لە 5500 دۆلار پێویستی بە هێوربوونەوەی بەردەوامی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دابەزینی هەڵاوسانە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە