نرخی بیتکۆین 80 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بیتکۆین زیاتر لە 1500 دۆلار بەرزبووەوە و ئاستی 80 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.
 
ئێستا یەک بیتکۆین بە نزیکەی 80 هەزار و 400 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ هاتنی سەرمایە بۆ نێو سندووقەکانی وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا دەگەڕێتەوە. تەنیا لە رۆژی یەکی ئەم مانگە زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلار هاتووەتە نێو سندووقەکانی وەبەرهێنان لە بیتکۆیندا.
 
هاتنی سەرمایە بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی شەپۆلی فرۆشتنی بیتکۆین لە چەند هەفتەی رابردوودا بووەستێت.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین هێشتا ناڕوونی زۆر لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکاندا هەیە و بە تایبەتی سیاسەتی تووندی نەختی ئەمریکا، زیان لە نرخی بیتکۆین دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەندەرێکی پاکستان لە کاراچی. وێنە: ئەرشیڤ/ Akhtar Soomro/ Reuters

ئێران بەندەرەکانی پاکستان دەکاتە جێگرەوەی ئیمارات

لە هەنگاوێکدا بۆ دەربازبوون لە گەمارۆ دەریاییەکان و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە بەندەرەکانی کەنداو، تاران روو لە پاکستان دەکات. وەزارەتی بازرگانیی پاکستان بە فەرمی رێگەی بە ترانزێتی کاڵای وڵاتانی سێیەم دا کە لە رێگەی خاکەکەیەوە بەرەو ئێران بڕۆن، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو گوشارە ئابوورییانەی لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە سەر تاران