پلاندانانی عێراق: بە پێنج ساڵ بێکاری بۆ 10٪ کەم دەکەینەوە

04-08-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی عێراق پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی راگەیاند. گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: بەم پلانە رێژەی بێکاری بۆ نزیکەی لە 10٪ کەمدەکەینەوە و گەشەی ئابووریی عێراقیش بەرز دەکەینەوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 4ـی ئابی 2024، عەبدولزەهرا هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی کە رۆژی 3ـی ئاب لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە راگەیێندرا؛ چەندین ساڵە کاری لەسەر دەکرێت. ئەو پلانەش بۆ 5 ساڵی داهاتوو دەبێت، کە لە چوار بەرنامەی سەرەکی و  25 بەرنامەی لاوەکی پێکدێت".
 
بە گوتەی هینداوی، پرۆژەکە دەتوانێت ئاستی گەشەی ئابووریی عێراق ساڵانە 4.25٪ بەرز بکاتەوە، بەوپێیەی لەو پلانەدا پشتبەستن بە داهاتی نەوتی کەمدەکرێتەوە و پەرە بە بەرهەمی ناوخۆیی دەدرێت".
 
پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی رێژەی بێکاری نزیکەی 6٪ دادەبەزێنێت، هینداوی دەڵێت، "ئەم پلانە دەتوانێت رێژەی بێکاری لە 16٪وە بۆ نزیکەی  10٪ دابەزێنێت، چونکە پیشەسازی ناوخۆیی بەرەو پێش دەبرێت و ئەوەش وادەکات ژمارەیەکی زۆر هەلیکار بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت".
 
بە گوتەی هینداوی، بەرنامە سەرەکییەکانی پلانی پێنج ساڵەی گەشەپێدانی نیشتمانی، "پەرەپێدانی وەبەرهێنانی سەرمایەداران، چاکسازیی ئابووری لە بەڕێوەبردن و دارایی، وەبەرهێنان لە پڕۆژەکانی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی ئابووری لەسەر بنەمای پیشەسازییە کێبڕکێکارەکان دەبێت".
 
ئامانجی پلانەکە بە گوێرەی گوتەی هینداوی بریتیی دەبێت لە، "گەشەپێدان و بنیادنانەوەی کەرتەکان، گونجان لەگەڵ ئاستەنگە دەرەکییەکان، پشتبەستنی زیاتر بە کەرتی نانەوتی لە بەرهەمی ناوخۆیی و باشترکردنی کەرتە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان گرنگترین ئامانج دەبێت کە لەو پلانەدا کاریان لەسەر دەکرێت".
 
رۆژی 3ـی ئابی 2024، محەممەد شیاع سوودانی لە کاتی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکی تایبەتدا، پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی عێراقی بۆ ساڵانی 2024-2028، راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، "ئەم پلانە کار بۆ باشترکردنی شێوازی حوکمڕانی دارایی وڵات و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەکات؛ هەروەها کار بۆ پەرەپێدانی سەرجەم کەرتەکانی وڵات دەکرێت و هەوڵدەدەین ئاستی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاونیشتمانیان باش بکەین".
 
پلانەکە 3ـی ئابی 2024 دەستیپێکرد و لە 3ـی ئابی 2028ـدا کۆتایی دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی هەر بیتکۆینێک بۆ 103 هەزار دۆلار بەرزبوویەوە

سەردەمی زێڕینی بیتکۆین؛ نهێنیی گرانبوونە خەیاڵییەکەی

نرخی بیتکۆین بۆ یەکەمجار لە مێژوودا 100 هەزار دۆلاری تێپەڕاند. گرەوی بازرگان و وەبەرهێنەرانی دراوە دیجیتاڵییەکان لەسەر پشتیوانییەکی سیاسی و رێکخراوەیی زیاتر لە ئیدارەی داهاتووی ترەمپ، بزوێنەری شەپۆلە بێوێنەکەی بەرزبوونەوەی بیتکۆینە.