نرخی مسقاڵێک زێڕ لە هەرێمی کوردستان 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە

05-04-2023
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ لە جیهان گەیشتووەتە سەروو 2020 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا. بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان دانا و لە یەک رۆژدا نرخی یەک مسقاڵ 15 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
رۆژی سێشەممە، 04-04-2023، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەکانی جیهاندا زیاتر لە 35 دۆلار بەرزبووەوە و لە 1990 دۆلارەوە گەیشتە 2025 دۆلار، بەوەش نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی کوردستان لە 420 هەزارەوە گەیشتە 435 هەزار دینار.
 
نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا ئەمڕۆ چوارشەممە، 05-04-2023، بەم شێوەیەیە:
 
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=490,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=450,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=435,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 18=370,000
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، هەندرێن وەرتی، گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان لەبارەی ئەگەری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەگەر نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لەسەر ئاستی جیهاندا بگاتە 2050 دۆلار، ئەوا نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستانیش لەگەڵیدا بەرزدەبێتەوە و میسقاڵێک زێڕی عەیار 21  دەگاتە 445 هەزار دینار."
 
گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەران هۆشداریش دەدات لەبارەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و دەڵێت: "بەڵام دەبێت ئاگادار بین لەوەی ئەگەر لە نێوخۆدا بەهای دۆلار [بەرامبەر دینار] هەر جووڵەیەک بکات، ئەوا کاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت".
 
هەندرێن وەرتی زیاتر دەڵێت: "بۆ نموونە ئەگە ئەمڕۆ نرخی یەک مسقاڵ زێڕ [عەیار 21] 435 هەزار دینار بێت، بەڵام بەهای 100 دۆلار بۆ 145 هەزار دینار دابەزێت، ئەوا نرخی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێك 15 هەزار دینار دادەبەزێت و ئەوکات نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 دەبێتە 420 هەزار دینار".
 
گوتەبێژی سەندیکای زێڕینگەرانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا ئێستا ئاراستەی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیە و رەنگە بگاتە 2070 دۆلار، بەڵام رەنگە دواتر دابەزێت. گوتیشی: "ئەوەی ئێستا لە بازاڕی زێڕ باڵادەستە شیکاری تەکنیکی نییە، بەڵکو شیکاری بنەڕەتییە و هەر هەواڵێکی سیاسی و ئابووریی قوڕس و دیار کاریگەریی لەسەر نرخەکانی زێڕ دەبێت".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانکی ناوەندیی ئەورووپا لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا. وێنە: Ben Kilb/Bloomberg

بەهۆی جەنگی ئێرانەوە پێشبینیی گەشەی ئابووریی ئەڵمانیا بۆ زیاتر لە نیوە دادەبەزێت

پەیمانگە سەرەکییەکانی لێکۆڵینەوە لە ئەڵمانیا دەڵێن، بەهۆی جەنگی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاستـەوە، ئابووریی وڵاتەکەیان بە کەمتر لە نیوەی ئەو رێژەیە گەشە دەکات کە تەنیا چەند مانگێک لەمەوبەر پێشبینی دەکرا