تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا بازاڕەکانی ئەو وڵاتەی سست کردووە

06-12-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆرۆنا ئەڵمانیا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دانیشتووانی شاری هامبۆرگ کاردانەوەی جیاوازیان هەیە بەرامبەر بەو رێوشوێنە نوێیەی لە سەرانسەری ئەڵمانیا گیراوەتەبەر لە دژی بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا. لە ئەڵمانیا بڕیاردراوە هەر کەسێک دوو ژەمی ڤاکیسنی وەرنەگرتبێت یان لە شەش مانگی رابردوودا تووشی کۆرۆنا نەبووبێت و چاک نەبووبێتەوە، ئەوا بۆی نییە سەردانی شوێنە گشتییەکان وەک مۆڵەکان، چێشتخانەکان و هۆڵە گشتییەکان بکات. 
 
ئەم روێوشوێنە نوێیانە لە ئەڵمانیا بە 2 جی ناوبانگی دەرکردووە.
 
ئۆرس مالی، کڕیار دەڵێت "رێوشوێنی 2 جی بەڕای من رێوشوێنێکی گونجاوە، لەبەر ئەوە تەنیا رێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە."
 
ساندرا کرول، کڕیار دەڵێت "پێموایە زۆرباشە و پێشوازی لێدەکەم، ئەمە نەبووەتە هۆکار دروستبوونی قەرەباڵخی و پێنج خولەکیش لە سەرەدا بووەستی دنیا خراپ نابێت."
 
لانیکەم لە 68.9٪ خەڵکی ئەڵمانیا لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینکراون. ئەم رێژەیە زۆر کەمترە لە ئامانجی حکومەتی ئەڵمانیا کە مەبەستێتی 75٪ی خەڵک لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینە بکات. 
 
کەمیی رێژەی کوتانی ڤاکسینەکان لەلایەن هەندێ لە شرۆڤەکارانەوە بە هۆکاری تەشەنەکردنی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت. دووکانداران، فرۆشگا و مۆڵەکان لە ئەڵمانیا نیگەرانن رێوشوێنە نوێیەکان ببنە هۆکاری کەمبوونەوەی کڕیاران.
 
جۆرج هارینگرێرد، بەڕێوەبەری مۆڵی ئەوروپا لە هامبۆرگ دەڵێت "کار و کەسابەت بەهۆی رێوشێنێکی دیکە تۆزێ ئەستەم بووە. پێموایە بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو ئێمە ئەمساڵ تەنیا نیو هێندە سەردانکەرمان دەبێت."
 
بەپێی داتا فەرمییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا خێرایی تەشەنەکردنی جۆری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترڵکراوە و جێگیرە، بەڵام ژمارەی تووشبووان لە ئاستێکی بەرزدایە.
 
دوایین ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانی ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەدەن ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە 64 هەزار و 510 کەس. هەروەها لە نێوان 100 هەزار کەسدا لە یەک هەفتەدا تێکڕا 442 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پاڵاوگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەرێمی کوردستان "دەروازەی زیندووی" ئەمریکایە بۆ بازاڕی عێراق

10 هەفتەیە و لە 27ی ئەیلوولەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرییەوە دەستیپێکردووەتەوە. ئەم هەنگاوە بەپێی رێککەوتنێک بوو کە ئێستا سەرەداوی هەنگاوەکانی پێش رێککەوتن و گوشارەکانی ئەمریکا لەسەر حکومەتی عێراق دەردەکەون