نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان

07-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە دوێنێ بەهای دینار بەرزبووە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت. مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە 450 هەزار دینار و مسقاڵێک زێڕی عەیار 18ش بە 390 هەزار دینارە.
 
حاجی سابیر باواجی، ئەندامی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە 07-01-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 152 هەزار و 500 دینار دەفرۆشرێت.
 
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی بەهای دینار، حاجی سابیر باواجی گوتی، "پێنجشەممەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق دۆلارێکی زۆری بە شێوەی کاش فرۆشت، کە زیاتر لە 40 ملیۆن دۆلار بوو، ئەگەر ئەمڕۆش دۆلاری زۆر بفرۆشێت، بەهای دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە، جگە لەوەش دوو رۆژە بارودۆخی عێراق جێگیرە، ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دینار."
 
هاوکات لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی 100 دۆلار بە 152 هەزار و 700 دینار دەفرۆشرێت. لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بە 153 هەزار و 250 دینار فرۆشرا.
 
ئەو رۆژانەی دەوامی فەرمی هەبێت بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار بە نرخی فەرمی و 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئاڵوگۆڕکارانی دراو دەڵێن، ئەو پارەیە زۆرینەی بۆ دەرەوەیە و نایەتە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە بەهای دینار بەردەوام ناجێگیرە.
 
نرخی زێڕیش لەلایەن سەندیکای زێڕنگەرانی کوردستانەوە بۆ ئۆنسەیەک بە 2045 دۆلار دیاریکراوە. نرخی زێڕ بە جیاوازیی نرخی بۆرسەکانی تورکیا و دوبەی دادەنرێت لەسەر نرخی بۆرسەی جیهانی.
 
هەر مسقاڵێک زێڕیش بەپێی عەیار بەم شێوەیە دیاریکراوە:
 
مسقاڵێک زێڕی عەیار 24: 510,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 22: 470,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21: 450,000 دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیار 18: 390,000 دینار
 
گۆڕانکاری له نرخەكان پەيوەستە بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەى بەهای دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەكانى هەرێمی کوردستان و كردنەوەى بۆرسەكانى جیهان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە