پێنج کۆمپانیا دەیانەوێت دابەشکردنی کارەبای هەرێمی کوردستان وەربگرن

07-10-2020
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا زیادناکرێت
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبا زیادناکرێت
نیشانەکردن کارەبا هەرێمی کوردستان کەرتی تایبەت
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

مانگی 12ی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دابەشکردنی کارەبا دەداتە کەرتی تایبەت، 5 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی دەیانەوێت ئەو کارە بکەن و پلان و پرۆپۆزەڵی خۆیان بە وەزارەتی کارەبا داوە.
 
بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئێستا 84%ی لە دەست کەرتی تایبەتدایە و تەنیا 16% لە ئەستۆی حکومەتدایە کە لە دوو بەنداوی دەربەندیخان و دووکان دابین دەکرێت.
 
بڕیارە دابەشکردنی کارەباش بە هاوبەشیی کەرتی تایبەت و حکومەت بکرێت و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و کەمکردنی خەرجیەکانی حکومەت دوو ئامانجی سەرەکیی ئەو بڕیارەیە.
 
دوای سەرکەوتنی کەرتی تایبەت لە بەرهەمهێنانی کارەبادا وەزارەت دەیەوێت پرۆسەی دابەشکردنیشی بە کەرتی تایبەت بسپێرێت. 
 
ئامانجەکانی وەزارەت بریتین لە: گراننەکردنی نرخی كارەبا، كۆنترۆڵكردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی كارەبا، كەمكردنەوە و نەهێشتنی سەرپێچیەكان، رێگری لە بەفیڕۆدانی کارەبا و کەمکردنەوەی پاڵەپەستۆی سەر تۆڕەکان.
 
زیاتر لە 5 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بۆ وەرگرتنی ئەو کەرتە ناوی خۆیان تۆمار کردووە. بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ وەزارەتی کارەبا کەرتی دابەشکردنی کارەبا بە یەکێک لەو کۆمپانیایانە بسپێرێت.
 
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کۆمپانیاکان لە ناوە و دەرەوە هەن. کۆمپانیای ئەوروپی هەیە و کۆمپانیای ناوخۆش. هەڵبەتە ئەو کۆمپانیایانە دەبێت تێگەیشتنی باشیان بۆ داواکاریی وەزارەتی کارەبا هەبێت و بەشێوەی مونافسە دەبێت و کێ توانیی زۆرترین مەرجەکانی ئێمە قبووڵ بکات، بەو سیقەیە کە باسم کرد، بەو دەدرێت." 
 
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێک و 640 هەزار هاوبەشی کارەبا هەن. توانای بەرهەمهێنانی کارەبا 3700 مێگاواتە، بەڵام لە وەرزەکانی سەرما و گەرمادا خواست بۆ نزیکەی 7000 مێگاوات بەرز دەبێتەوە و بە پێچەوانەوە کاژێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبێتەوە.
 
بەفرین ئەکرەم، هاونیشتمانییە و دەڵێت، "من پێم باش نییە کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت بەشدار بێت. من هەر پێم باشە کارەبای خۆمان وەکوو خۆمان بێت."
 
گوڵێ حوسێن، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و دەڵێت، "وەڵاهی شتێکی باشە، لەبەر ئەوەی باشە عالەم ناتوانێت فرت و فێڵ بکات. ماڵی واهەیە جرت و فرت هەر دەکوژێتەوە و ماڵی واهەیە بە کەیفی خۆی پێدەکات. جا ئەگەر ئاوا بێت، باشترە و هەموو وەکوو یەک دەبین."
 
هەر بەپێی ئەو بەرنامەیە 70%ی فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا بە هەموو ماف و ئیمتیازاتیانەوە دەگوازرێنەوە سەر کەرتی تایبەت و مووچەیان لە رێگەی ئەو کەرتەوە دابین دەکرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زێڕ.

نرخی زێڕ نەیتوانی درێژە بە بەرزبوونەوەکانی بدات

ئەمرۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 4250 دۆلار کە بەرزترین ئاستی هەفتەی رابردووە، بەڵام لە دوای چەند کاژێر لە کردنەوەی بازاڕ، قازانجەکانی سەرەتای بازاڕی خۆی لە دەستدا.