کارەبای سلێمانی: ئاستی غازی شلی کێڵگەی کۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی دروستکردووە

25-06-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کارەبا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "ئاستی غازی شل لەنێو کێڵگەی کۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر کێڵگەکە دروستکردووە."
 
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکاتەوە، "بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆر بەرزبووەتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە."
 
کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بە بڕی 250 ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا 1800 مێگاوات كەم بووەتەوە."
 
لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ تاڵەبانی بۆ فۆکس نیوز: کوردستان دەبێت پرد بێت نەک گۆڕەپانی جەنگ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا دوایین تێڕوانینەکانی خۆی لەبارەی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران خستەڕوو. بافڵ تاڵەبانی باسی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و عەباس عێراقچی کرد.