رووداو دیجیتاڵ
یەکشەممە نرخی یەک بیتکۆین نزیکەی 200 دۆلار بەرزبووەوە و یەک بیتکۆین بە 89 هەزار و 700 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی بیتکۆین بەراورد بە بەرزترین ئاستەکانی نزیکەی 36٪ـی بەهای خۆی لە دەستداوە.
لە سەرەتا مانگی 10ـی ئەم ساڵ، نرخی یەک بیتکۆین ئاستی 126 هەزار دۆلاریشی دەربازکرد، بەڵام لەو کاتە بەدواوە بەردەوام رووی لە دابەزین کردووە.
مانگی رابردوو تەنانەت نرخی بیتکۆین دابەزی بۆ نزیکەی 80 هەزار دۆلار و شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان هۆشدارییان دا لە دابەزینی زیاتری نرخی گرینگترین دراوی دیجیتاڵی.
هەندێ لە شارەزایانی دراوە دیجیتاڵییەکان پێیانوایە کە دابەزینی 30٪ـی لە نرخی بیتکۆین کاتێک ئاستێکی مێژوویی تۆماردەکات ئاساییەوە بە مانای داڕمانی نرخی ئەو دراوە دیجیتاڵییە نایەت.
جاکۆب جۆزێڤ، شارەزای دراوە دیجیتاڵییەکان سەر بە پلاتفۆرمی (کۆین دێسک) لەو بارەیەوە دەڵێت، "پێشتریش کاتێک لە ساڵی 2024 دا نرخی بیتکۆین ئاستی مێژووی تۆمارکرد لە ماوەی چەند مانگێک زیاتر لە 31٪ـی بەهای خۆی لە دەستدا."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ