حکومەتی عێراق قەرزی نیشتەجێبوون دەداتە هاووڵاتییان

08-01-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو دەرگەی پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوون دەکاتەوە.
 
نەبیل سەفار، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە (08-01-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی 02ـی مانگی داهاتوو، دەرگەی پێشکێشکردنی قەرزی نیشتەجێبوون لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە دەکرێتەوە.
 
بەگوتەی نەبیل سەفار، ئەم ساڵ وەزارەتەکەیان 600-750 ملیار دینار بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخان دەکات بۆ ئەوەی 19 بۆ 20 هەزار قەرزی نیشتەجێبوون بدات.
 
ساڵی رابردوو، وەزارەتەکە یەک تریلیۆن دیناری بۆ قەرزی نیشتەجێبوون تەرخانکرد و 19 هەزار و 309 قەرزی دا.
 
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت: "قەرزەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە. بەگوێرەی چڕیی دانیشتووانیش بەسەر پارێزگاکان دابەش دەبێت. زۆرترین بڕی قەرزەکە دەگاتە 60 ملیۆن دینار".
 
نەبیل سەفار میکانیزمی ئەو قەرزە روون دەکاتەوە و دەڵێت، پێشینە بۆ ئەوانە دەبێت کە زیاتر خانووی نوێ دروست دەکەن، نەوەک نۆژەن و زیادکردنی تێدا دەکەن؛ هەروەها پێشینە بۆ خەڵکی دەرەوەی شارەکان، خێزاندارەکان و ئەو کەسانە دەبێت تەمەنیان سەروو 51 ساڵە و چوار منداڵیان یان زیاتریان هەیە.
 
قەرزەکە بە سێ بەش دەدرێت و بە 15 ساڵ دەدرێتەوە. پێشکێشکردنی داواکارییەکە بە ئەلیکترۆنی دەبێت و خشتەکەی بەگوێرەی پارێزگاکان دابەشکراوە.
 
- دووی مانگ (02-02-2025): بەغدا، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین
 
- سێی مانگ: زیقار، موسەننا، واست و ئەنبار.
 
- چواری مانگ: کەرکووک، بابل نەجەف.
 
- پێنجی مانگ: کەربەلا، بەسرە و میسان. 
 
نەبیل سەفار دەڵێت، هەر پارێزگایەک دەتوانێت لەماوەی 24 کاژێردا داواکاری وەرگرتنی قەرز پێشکێش بە وەزارەتەکەیان بکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل