شرۆڤەکارێکی بازاڕە داراییەکان: هەر ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار دۆلار تێدەپەڕێنێت

08-02-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شرۆڤەکارێکی ئیماراتیی بازاڕە داراییەکان دەڵێت، بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزدەبێتەوە، لەنێویاندا دراوەکەی ترەمپ؛ پێشبینیش دەکات هەر ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.
 
نایل جەوابرە، شرۆڤەکاری ئیماراتی بازاڕە داراییەکان کە ئێستا بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە، ئەمڕۆ شەممە 08-02-2025 لەکاتی بەشداریکردن لە گەشتی هەواڵە ئابوورییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سەرسامی خۆی بە ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان دەربڕی و گوتی، هەرێمی کوردستان لە بواری ئابوورییەوە هەنگاوی باشی ناوە. 
 
ئەو شرۆڤەکارە باسی لە دراوە ئەلیکترۆنییەکان کرد و گوتی: "ئەو دراوانە ئایندەیان دەبێت؛ دراوی کاخەزی بۆ دراوی دیجیتاڵی دەگۆڕدرێت".
 
نایل جەوابرە باسی لە ئەزموونی وڵاتەکەی کرد و گوتی، رێکاری تووندوتۆڵی گرتووەتەبەر و رایگەیاند، دەرکردنی یاسا باشترین گەواهیدەرە بۆ ئەو وەرچەرخانە جۆرییە. 
 
نایل جەوابرە پێشبینی کرد بەهای دراوە دیجیتاڵییەکان بەرزبێتەوە و گوتی:"ئێستا ترەمپ هاتووەتە سەر دەسەڵات و سەرۆکی دراوە دیجیتاڵییەکانە. ترەمپ دراوێکی ئەلیکترۆنی دروست کردووە، ئەوەش ئەم بۆچوونە بەهێزتر دەکات".
 
ئەو شرۆڤەکارە گوتی، ئیدارەی ترەمپ گرنگی بە دراوە دیجیتاڵییەکان دەدات، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی گۆڕانکاریی جۆری لە دراوە دیجیتاڵییەکان لە داهاتوودا روودەدات.
 
نایل جەوابرە لەبارەی دراوی ترەمپیش قسەی کرد و پێشبینی ئەوەی کرد بەهاکەی لە شەش مانگی داهاتوودا بەرزبوونەوەی گەورە بەخۆیەوە ببینێت؛ گوتیشی، بیتکۆینیش بەرزدەبێتەوە.
 
سەبارەت بە نرخی زێڕ، ئەو شرۆڤەکارە رایگەیاند، خواست لەسەر زێڕ لەلایەن وڵاتانەوە زیادیکردووە، لەوانەش چین و پێشبینی کرد، نرخی بە جۆرێک بەرزبێتەوە کە هەر ئۆنسەیەک سێ هەزار دۆلار تێپەڕێنێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.