رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە، نرخی یەک بیتکۆین بە کەمتر لە 70 هەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بیتکۆین توانی بەشێک لە زیانەکانی هەفتەی رابردووی خۆی قەرەبوو بکاتەوە و سەرکەوێت بۆ زیاتر لە 70 هەزار دۆلار، بەڵام ئەمڕۆ وزەی لە دەستداوە و نزیکەی 1000 دۆلار دابەزیوە و بە 69 هەزار و 200 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی بیتکۆین لە چەند رۆژی رابردوودا دابەزی بۆ کەمتر لە 61 هەزار دۆلار.
بەپێی شرۆڤەکاران، هۆکاری دابەزینی نرخی بیتکۆین و دراوە دیجیتاڵییەکانی دیکە، بۆ پێشبینییەکان لەسەر کەمبوونەوەی نەختینەیە لە بازاڕەکان دا لە کورتخایەندا دەگەڕێتەوە.
نرخی بیتکۆین هەموو قازانجەکانی لە دوای هاتنەسەرکاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دەستداوە و پێشبینیدەکرێت دابەزینی نرخی بیتکۆین بەردەوام بێت.
تاماس پرۆبس، شیکارێکی داتا لە کۆمپانیای راوێژکاریی ( کایکۆ) تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان لەو بارەیەوە دەڵێت، "چەند مانگێکە نرخی بیتکۆین لە دابەزین بەردەوامە و ئەوەش هێمای ئەوەیە کە دابەزینەکە بەردەوام دەبێت."
تاماس دەڵێت، "کەمبوونەوەی نەختینە بە واتای شڵەژان و ناجێگیریی نرخی بیتکۆین دێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ