کەشتییەکی نەوتی بەرەو بەندەری بەسرە دەڕوات بۆ بارکردنی نەوت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئێستا کەشتییەکی گەورەی نەوت کە بەرەو عێراق دەچێت، بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆتایی هەفتەدا هەوڵێکی بۆ تێپەڕبوون بەرەو کەنداو شکستی هێنا. ئەمەش دەبێتە یەکەم کەشتیی نەوتی کە بەرەو عێراق بڕوات لەدوای ئەوەی گەمارۆی ئەمریکا لە رۆژی دووشەممەوە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
داتاکانی چاودێریی دەریایی ئاشکرای دەکەن، کەشتیی "Agios Fanourios 1" کە لە لیستی رەشدا نییە و رووی لە ئێران نییە، رێگەی خۆی لەناو رێڕەوە ئاوییە تەسکەکەدا بڕیوە، بەو رێگایەی کە تاران لەنێوان هەردوو دوورگەی قەشم و لارکدا پەسندی کردووە. بەپێی داتاکان، ئەم کەشتییە زەبەلاحە ئاراستەی خۆی بەرەو بەسرە لە عێراق دیاری کردووە، بۆ بارکردنی بارێکی نەوت کە دوای بارکردنی نەوت بەرەو ڤێتنام دەچێت.
 
یەکەم هەوڵی کەشتیی "Agios Fanourios 1" بۆ گەڕانەوە بۆ کەنداو، رۆژی یەکشەممە شکستی هێنا. کەشتییەکە پێش گەیشتن بە تەنگەی هورمز، گەڕایەوە.
 
خاوەن کەشتییەکان، بازرگانانی وزە و وەبەرهێنەران بە وردی چاودێریی هاتووچۆی ناو تەنگەی هورمز دەکەن، بۆ دۆزینەوەی ئاماژەیەک کە نیشانی بدات تاران و واشنتن چۆن کۆنترۆڵی هاتووچۆی یەکێک لە قەرەباڵخترین رێڕەوە ئاوییەکانی جیهان دەکەن. ئەمریکا رۆژی سێشەممە رایگەیاند، 6 کەشتیی بازرگانی پابەندی رێنماییەکانی هێزەکانیان بوون بۆ گەڕانەوە بۆ بەندەرێکی ئێرانی لە یەکەم رۆژی گەمارۆکەدا.
 
هێزێکی دەریایی ئەمریکا کە لە چەندین کەشتیی جەنگی پێکهاتووە و هەوڵ دەدات گوشار بخاتە سەر ئێران، بووەتە هۆی پەکخستنی هاتووچۆی دەریایی لە دەرەوەی تەنگەی هورمز لە دەریای عومان. هێزەکان هەندێک کەشتییان ناچار کردووە بگەڕێنەوە بۆ ناو کەنداو، لەوانەش کەشتیی "Rich Starry" کە لەژێر سزاکانی ئەمریکادایە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نرخی نەوت دوو رۆژە دادەبەزێت

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بۆ دوو رۆژی یەک لە دوای یەکە کە دادەبەزێت بەهۆی ئەگەری بەڕێوەچوونی خولێکی دیکەی دانووستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئەگەری کردنەوەی تەنگەی هورمز کە دەتوانێت ببێتە هۆکار بۆ گەڕانەوەی نەوتی کەنداو بۆ بازاڕەکان.