وەزیری دارایی عێراق بۆ لیژنەى دارایی پەرلەمان: قەرەبووى بودجەى راگرتنى نەوتى هەرێمى کوردستان دەکەینەوە

08-05-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە
کۆبوونەوەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە
نیشانەکردن بودجەی عێراق هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەڵێت، تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق پێى راگەیاندوون قەرەبووى ئەو ماوەیەى هەرێمى کوردستان دەکەنەوە کە تێیدا هەناردەى نەوتەکەى لەسەر سکاڵاى حکومەتى فیدراڵیی عێراقەوە راگیراوە.
 
8ـی ئایارى 2023، جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق پێى راگەیاندین قەرەبووى بودجەى نەماوی هەرێمى کوردستان دەکەنەوە لەو ماوەیەى کە هەناردەى نەوتەکەى بەهۆى سکاڵاى حکومەتى فیدراڵیی عێراقەوە راگیراوە، ئەوەش بەگوێرەى پشکى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى، بەڵام قەرەبووکردنەوەکە مانگەکانى سەرەتاى 2023 ناگرێتەوە". 
 
شەوى رابردوو، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ تەیف سامى کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى تێبینىی وەزارەتەکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى عێراق.
 
جەمال کۆچەر ئاشکرایکرد؛ وەزیرى دارایی عێراق ئاماژەى بەوەداوە قەرەبووکردنەوەکەى هەرێمى کوردستان بەهۆى راگرتنى هەناردەى نەوتەوە، لەدواى پەسندکردنى بودجە دەبێت.
 
لە 25ـی ئادارى رابردووەوە هەناردەى نەوتى کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵای عێراق دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی کوردستان.
 
بەهۆى راگرتنى هەناردەى نەوتى کوردستانەوە مانگانە زیاتر لە 800 ملیۆن دۆلار زیان بە داهاتى هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەوێت.
 
پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق زیاتر لە 16 ترلیۆن دینارە کە مانگانە دەکاتە 1.3 ترلیۆن دینار. ئەگەر تاوەکو کۆتایی مانگى ئایار بودجە پەسندبکرێت، حکومەتى فیدراڵیی دەبێت زیاتر لە 2.6 ترلیۆن دینار وەک قەرەبووى راگرتنى هەناردەکردنى نەوت بۆ بەندەرى جەیهانى تورکیا بداتە هەرێمى کوردستان.
 
بەگوێرەى پڕۆژەیاسای بودجەى گشتى عێراق کە بۆ سێ ساڵە، هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و داهاتەکەى دەچێتە سەر گەنجینەی گشتى لەبەرامبەر وەرگرتنى پشکەکەى لە بودجە کە 12.67%ـى تێکڕاى پارەى بودجەکەیە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

بڕیارێکی دادگەی ئەمریکا دژی ترەمپ نرخی زێڕی زیاتر لە 100 دۆلار بەرزکردەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لەکاتی داخرانی بازاڕەکانی جیهاندا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ 111 دۆلار بەرزبووەوە و بە 5108 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.