ئۆنسەیەک زیو بە زیاتر لە 58 دۆلارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەمین رۆژی کرانەوەی بازاڕە داراییەکانی جیهان، نرخی زیو جێگیرە و ئۆنسەیەکی بە زیاتر لە 58 دۆلارە. بەم پێیە، کیلۆیەک زیو ئێستا بە نزیکەی 1,865 دۆلارە.
 
ئێوارەی رۆژی هەینیی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زیو گەیشتبووە 59.11 دۆلار کە بەرزترین ئاستی نرخەکەی بووە لە مێژوودا، بەڵام دواتر بەهۆی زیادبوونی خەرجیی بەکاربردنی تاک لە ئەمریکا، نرخەکەی دابەزیبوو.
 
بەڵام لەسەر ئاستی پیشەسازی، خواست لەسەر زیو بەهێزە و دابەزینەکەی سنووردارکرد.
 
کەمبوونەوەی یەدەگی کۆگاکانی زیو و دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی کڕین لەلایەن سندوقەکانی وەبەرهێنان بازاڕی زیویان بووژاندووەتەوە. هەروەها پێشبینییەکان بۆ دروستبوونی کورتهێنان لە خستنەڕووی زیو لە ساڵی 2025دا، هۆکارێکی دیکەی بەهێزبوونی نرخەکانن.
 
سەرەڕای ئەمانەش، زیادبوونی خواستی بەردەوام لەلایەن پیشەسازیی وزەی خۆر و تەکنەلۆژیا ژینگەدۆستەکانەوە، پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ مانەوەی نرخی زیو لە ئاستێکی بەرزدا لە مەودای مامناوەنددا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە