نرخی زێڕ بۆ نزیکەی 5050 دۆلار بەرزبووەوە

09-02-2026
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ درێژەیدا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی هەینیی خۆی و گەیشتە سەرووی 5000 دۆلار. دابەزینی بەهای دۆلار هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕە.
 
نرخی زێڕ لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، ئەمڕۆ دووشەممە بەڕێژەی 1.3٪ بەرزبووەوە و خۆی لە 5050 دۆلار نزیک کردەوە.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "دابەزینی بەهای دۆلار یارمەتیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی داوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "ئەم هەفتەیە ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا بڵاودەبنەوە و کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دادەنێن."
 
پێنوێنیی دۆلار کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە 6 دراوی سەرەکیی جیهان دەپێوێت، دابەزی بۆ کەمترین ئاستی لەم مانگەدا، ئەوەش بووەتە هۆکار زێڕ بگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە 5 هەزار دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سێنتکۆم

سێنتکۆم: هاتووچۆی بازرگانیی دەریایی ئێرانمان بە تەواوی پەکخستووە

ئەدمیراڵ براد کووپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزەکانی ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێرانیان بە تەواوی جێبەجێ کردووە و باڵادەستیی دەریایی خۆیان لە ناوچەکەدا سەلماندووە