کۆمپانیای BP: نەوت قازانجی بۆ کۆمپانیاکەمان نەماوە

09-06-2020
عومەر ئەحمەد
نیشانەکردن نەوت بەریتانیا
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

گەورە کۆمپانیای نەوتی بەریتانی BP رایگەیاند، لەبەر کەمبوونەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوتی خاو لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی فرۆشی نەوت، نەوت قازانجی بۆ کۆمپانیاکەیان نەماوە.
 
بێرنارد لوونی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای BP لە ئیمەیڵێکیدا کە بۆ 70 هەزار کارمەند و کرێکاری کۆمپانیاکەی ناردووە رایگەیاندووە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ نزیکەی 10 هەزار کەس لە کارمەندان دەنێرێتەوە ماڵەوە. ئەوەیش نزیکەی 15%ی هەموو هێزی کاری کۆمپانیاکەیە لە جیهاندا.
 
لوونی ئاماژەی بەوە داوە، نرخەکانی نەوت هێندە دابەزیون قازانجیان بۆ کۆمپانیاکە نەماوە کە بتوانێت پارەیەکی زۆر بۆ مووچە بدات.
 
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای بریتیش پترۆلیۆم باسی لەوە کردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەشتە ئاسمانییەکان کەمبوونەتەوە و گواستنەوە لە جیهاندا پەکی کەوتووە، ئەوەیش خواستی بۆ بەکارهێنانی نەوت کەمکردووەتەوە. 
 
بێرنارد لوونی ئەوەی خستووەتەڕوو، "بۆ ئەوەی بتوانین لەسەر پێی خۆمان بووەستین، ناچارین خەرجییەکان کەمبکەینەوە".
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەشتییەک بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت

جووڵەی کەشتییەکان و تەنگەی هورمز؛ کێ نەوتی عێراق دەگوازێتەوە؟

ئێران رێگە بە جووڵەی ئەو کەشتییانە دەدات کە هی "دووژمن" نین بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بە تەنگەی هورمزدا لەم مانگەدا گەیشتووەتە نزمترین ئاستی رۆژانە لە پێنج ساڵی رابردوودا، بە شێوەیەک لەم ماوەیەی جەنگدا کۆی تێپەڕبوونی کەشتییەکان 111 کەشتی بووە کە 40 دانەیان کەشتیی گواستنەوەی نەوت بوون