رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت ئەمرۆ سێشەممە لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا دابەزی و یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 25 سەنتی لێ کەمبووەوە و بە 68 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 23 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 64 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمریکا هۆشداریداوە بە کەشتیە بازرگانییەکانی گەڕووی هورموز سەلامەت نییە و ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی سەرەرای زۆڕی خستنەڕووی نەوت، نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا بمێننەوە.
وەزارەتی گواستنەوەی ئەمریکا داوای لە کەشتییە بازرگانییەکان کردووە تاوەکو دەتوانن خۆیان لە کەنارە ئاوییەکانی ئێران دووربکەنەوە. هۆشداریدانەکەی ئەمریکا نرخەکانی نەوتی رۆژی دووشەممە بەڕێژەی 1٪ بەرزکردەوە.
نیگەرانی لە پێکدادانی ئێران و ئەمریکا لە کەنداو لە چەند رۆژی رابردوودا پاڵپشتی بۆ نرخەکانی نەوت دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ