نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت نزیکبووەتەوە لە 64 دۆلار

10-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت رۆژی هەینی بە ریژەی 2% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نزیکبووەوە لە 64 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
 
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، رێککەوتنی بازرگانیی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا یەکلایی بووەتەوە، بازرگانانیش گەشبینن بە رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان.
 
رۆژی هەینی نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور یەک دۆلار و 7 سەنت بەرزبووەوە، بەرمیلێکی بە 63 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش یەک دۆلار و 11 سەنت بەرزبووەوە و بە 61 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
چارەسەربوونی کێشە بازرگانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکان دەتوانێت نیگەرانییەکان لەسەر سستبوونەوەی ئابووریی جیهان کەم بکاتەوە، بەو پێیەش خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت بەرز بکاتەوە.
 
دانوستاندنەکانی نێوان چین و ئەمریکا لەسەر کێشە بازرگانییەکانیان ئەمڕۆ شەممە دەستپێدەکات.
 
ئەگەری رێککەوتنی نێوان دوو وڵات، نرخی زێڕی لەم هەفتەیەدا بە ریژەی زیاتر لە 3% بەرزکردووەتەوە.
 
ئالێکس هۆد، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (ستۆن ئێکس) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "گەشبینی لەسەر چارەسەربوونی کێشە بازرگانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکە، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر بازاڕی وزە داناوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەهۆی جەنگی ئێرانەوە کێشەی سووتەمەنی بۆ نەرویج دروستبووە. وێنەی پێگەیەکی نەوتیی نەرویج: Thomas Nilsen

جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نەرویج ناچار دەکات بۆ دەرهێنانی نەوت بگەڕێتەوە جەمسەری باکوور

نەرویج، کە لە دوای جەنگی رووسیا و ئۆکرایناوە بووەتە گەورەترین دابینکاری گاز بۆ یەکێتیی ئەورووپا، هەوڵ دەدات جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک هەلێک بەکاربهێنێت بۆ قایلکردنی یەکێتیی ئەورووپا تاوەکو رێگەی پێبدات لە جەمسەری باکوور نەوت و گاز دەربهێنێت