کۆنە کۆمپیوتەرێکی ئەپڵ بە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا

10-11-2021
هێمن عەساف
نیشانەکردن ئەپڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
کۆمپیوتەرێک، کە لە ساڵی 1976 لەلایەن ستیڤ وۆزنیاک و ستیڤ جۆبز، دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپڵەوە دروستکراوە، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە ئەمریکا بە 400 هەزار دۆلار فرۆشرا.
 
کۆمپیوتەرەکە یەکەم کۆمپیوتەرە، کە کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمی هێنابێت، ناوی"Apple 1" و لە کاتی خۆیدا تەنیا 200 دانە لەو کۆمپیوتەرە دروستکراوە.
 
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی خانەی زیادکردنی جۆن مۆران ئاوکشینییرز بڵاوی کردووەتەوە، یەکەم بەکارهێنەری کۆمپیوتەرەکە پڕۆفیسۆرێکی زانکۆ بووە، دواتر کۆمپیوتەرەکەی بە 650 دۆلار بە خوێندکارێکی خۆی فرۆشتووە.
 
ستیڤ وۆزنیاک و ستیڤ جۆبز و رۆناڵد واین لە یەکی نیسانی 1976دا و لەناو گەراجێکی ویلایەتی کالیفۆرنیادا، کۆمپانیای ئەپڵیان دامەزراند.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موزهەر محەممەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق

راوێژکارێکی عەلی زەیدی بۆ رووداو: عێراق داوای قەرزی لە سندووقی نێودەوڵەتیی دراو نەکردووە

راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایدەگەیێنێت، "عێراق تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمیی بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکێشی سندووقی نێودەوڵەتیی دراو (IMF) نەکردووە."