چاودێریی بازرگانیی سلێمانی: 8 نان دەکرێتەوە هەزار دینار

12-04-2023
ئەکرەم فەرەج
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، "بەراورد بە رابردوو، نرخی ئارد دابەزیوە و ئەمڕۆ بڕیار لەسەر نرخی نان دەدەین و وەک پێشتر 8 نان دەکەینەوە هەزار دینار."
 
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە چاودێریی بازرگانیی سلێمانی لەگەڵ نوێنەری نانەواخانە و سەموونخانەکان کۆدەبینەوە و بڕیار دەدەین 8 نان بە کێشی 100 بۆ 110 گرام بدرێت بە هەزار دینار."
 
لەبارەی کێشی نانەوە، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، " ئێستا 6 نان بە کێشی 100 بۆ 105 گرام دەدرێت بە هەزار دینار و هەندێک لە نانەواخانەکان 8 نان بە کێشی 80 بۆ 85 گرام دەدەن بە هەزار دینار، بەڵام لەمەودوا 8 نان بە کێشی 110 گرام دەدرێت بە هەزار دینار." 
 
سۆران عەبدولغەفوور گوتیشی، " بەراورد بە ماوەی رابردوو، نرخی ئارد هەرزان بووە بە جۆرێک نرخی فەردەیەک ئاردی تورکی لە 51 هەزارەوە بۆ 39 هەزار دابەزیوە و ئاردی رووسی لە 43 هەزارەوە بووە بە 34 هەزار دینار و فەردەیەک ئاری بەشەخۆراکیش لە 33 هەزار دینارەوە بووە بە 23 هەزار دینار."
 
لەبارەی نزیکبوونەوەی جەژن و چاودێریکردنی بازاڕ، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی گوتی، "هەر شوێنێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت و قۆرخکاری بکات، سزادەدرێت."
 
لە مانگی رەمەزانیشدا 60 پسووڵەی سەرپێچی کراوە و بە گوتەی سۆران عەبدولغەفوور، "لەماوەی مانگی رەمەزاندا تەنیا یەک شوێن بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانەوە بۆ ماوەی 5 رۆژ داخراوە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆری هەناردەی نەوت

بەڕێوەبەری سۆمۆ بۆ رووداو: لە رێگەی بەندەرەکانەوە بڕێکی سنووردار نەوتمان فرۆشتووە

عەلی نزار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕی ئەو نەوتەی لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە رۆژانە هەناردە دەکرێ، "لە نێوان 160 بۆ 200 هەزار بەرمیلە؛" لەبارەی هەڵبەز و دابەزی بڕی هەناردەکردنەکە گوتی، "ئەوە پەیوەندی بە بارکردن، بڕی کۆگاکراو و تانکەرەکانەوە هەیە. هەندێک رۆژ بڕەکە کەم دەبێتەوە و هەندێک رۆژیش زیاد دەکات."