رووداو دیجیتاڵ
نرخی بیتکۆین دەستی بە بەرزبوونەوە کردەوە و گەیشتەوە نزیکەی 119 هەزار دۆلار.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بیتکۆین 250 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 118 هەزار و 950 دۆلار.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نرخی بیتکۆین گەیشتبووە زیاتر لە 119 هەزار دۆلاریش.
دوێنێ دووشەممە نرخی هەر بیتکۆینێك گەیشتبووە نزیکەی 122 هەزار و 500 دۆلار. دواتر بەهۆی هەڵگرتنەوەی قازانجەوە بۆ ئاستی 118 هەزار دۆلار دابەزی.
هاوکات، نرخی ئیسیریۆم، دووەم گەورەترین دراوی دیجیتاڵیش ئەمڕۆ 61 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتەوە 4 هەزار و 289 دۆلار.
هۆکاری سەرەکیی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فەرمانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی رابردوو واژۆی کرد.
فەرمانەکە رێنمایی دەزگا رێکخەرەکان دەکات کە رێگە بدەن بە پلانەکانی پاشەکەوت و خانەنشینی کە وەبەرهێنان لە سەروەت و سامانی دیجیتاڵی و پشکی تایبەتدا بکەن، کە دراوە دیجیتاڵییەکانیش دەگرێتەوە.
ئەم هەنگاوە دەرگایەکی نوێ بۆ دراوە دیجیتاڵییەکان دەکاتەوە و سەرچاوەیەکی نوێی کڕیاری دامەزراوەیی بۆ دابین دەکات، بەتایبەتی کە ئێستا گرنگیدانی دامەزراوەکان بە دراوە دیجیتاڵییەکان لە زیادبووندایە.
دوای فەرمانەکەی ترەمپ، گەورەترین سندووقەکانی وەبەرهێنانی بیتکۆین لە ئەمریکا بۆ ماوەی سێ رۆژ سەرمایەیەکی زۆریان تێکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ