یەک ئۆنسە زێڕ بە 3235 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

13-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

 

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان، نرخی زێڕ بەردەوام بوو لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەکی بە 3235 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
رۆژی دووشەممە دوای ئەوەی رێککەوتنی نێوان چین و ئەمریکا لەسەر هەڵپەساردنی پێناسە گومرگییەکانی نێوانیان راگەیێندرا، نرخی کانزای زەرد نزیکەی 3٪ لە بەهای خۆی لەدەستداو لە نزیکەی 3300 دۆلارەوە بۆ نزیکەی 3200 دۆلار دابەزی.
 
هەرچەندە لە کۆتایی مامەڵەکانی ئەو رۆژەدا زێڕ هەندێ لە زیانەکانی قەرەبوو کردەوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە دووبارە ئاراستەی دابەزینی گرتووەتەوە بەر.
 
ئەمریکا و چین لەسەر کەمکردنەوەی پێناسە گومرگییەکانی نێوانیان بە رێژەی 115٪ بۆ ماوەی 90 رۆژ رێککەوتوون، ئەوەش خواستی وەبەرهێنەرانی بۆ کڕینی زێڕ کەمکردووەتەوە کە بەردەوام وەک پەناگەیەکی ئارامی وەبەرهێنان لە کاتی نادڵنیاییەکان چاوی لێدەکرێت.
 
تیم واتێرێر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی (کەی سی ئێم ترەید) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "پەیوەندیی باشی بازرگانیی نێوان ئەمریکا و چین بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی بازرگانان روو لە بازاڕەکانی دیکە بکەن کە مەترسیی تێدایە و دوورکەوتوونەتەوە لە بازاڕی زێڕ."
 
بازرگانانی زێڕ ئەمڕۆ سێشەممە چاویان لە بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە هەڵاوسان و نرخەکانی بەکاربەرە بۆ ئەوەی بەرچاوڕوونیی زیاتریان هەبێت سەبارەت بە سیاسەتی نەختی بانکی ناوەندیی ئەمریکا.
 
ئادریانا کۆگلەر، پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاندووە، باشبوونەوەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان چین و ئەمریکا دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی سستیی ئابووری لە ئەمریکا روونەدات و بانکی ناوەندیش پێویستی بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی نەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق

سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.