ترەمپ دوو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی دیاری دەکات؛ "دەبێت راوێژم پێبکرێت"

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، هەریەکە لە کێڤن هاسێت و کێڤن وارش، دیارترین بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا. ترمپ جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاوەڕوان دەکات سەرۆکی داهاتووی بانکەکە لەبارەی دیاریکردنی رێژەی سوودەوە راوێژی لەگەڵ بکات.
 
لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ رۆژنامەی 'وۆڵ ستریت جۆرناڵ'، دۆناڵد ترمپ رایگەیاند، کێڤن وارش پلەی بەرزبووەتەوە بۆ بەربژێری کۆتایی بۆ رکابەریکردنی کێڤن هاسێت، کە پێشتر لەلایەن زۆرینەوە وەک بەهێزترین بەربژێر بۆ پۆستەکە سەیر دەکرا.
 
ترمپ گوتی: "پێموایە هەردووکیان نایابن، هەروەها دوو کەسی دیکەی نایابیش هەن."
 
سەرەڕای ئەوەی ترمپ پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە بڕیاری خۆی داوە و "بیرۆکەیەکی باشی هەیە" لەبارەی ئەوەی کێ دەستنیشان دەکات، بەڵام لێدوانە نوێیەکانی دەریدەخەن کە هێشتا ناوەکە یەکلایی نەکراوەتەوە. رۆژی چوارشەممە ترمپ لەگەڵ وارش کۆببووەوە، بەڵام هێشتا روون نییە ئایا سەرۆکی ئەمریکا بەنیازی چاوپێکەوتنە لەگەڵ بەربژێری دیکە یان نا.
 
ترمپ ئاماژەی بەوە دا کە وارش پێی راگەیاندووە دەبێت تێچووی قەرزکردن کەمتر بێتەوە. سەرۆکی ئەمریکا پێی وایە سەرۆکی داهاتووی بانکی ناوەندی دەبێت لە بابەتی رێژەی سووددا راوێژی لەگەڵ بکات؛ ئەوەش هەنگاوێکە کە دەکرێت نەریتی سەربەخۆیی بانکی ناوەندی لە ئەمریکا لاواز بکات.
 
ترمپ بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: "بەشێوەیەکی ئاسایی، ئێستا ئەم راوێژە ناکرێت. پێشتر بەشێوەیەکی رۆتینی دەکرا و دەبێت بکرێت." گوتیشی: "من دەنگێکی زیرەکم و دەبێت گوێم لێ بگیرێت."
 
لە خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترمپ هەوڵی بەهێزکردنی کۆنترۆڵی خۆی بەسەر بانکی ناوەندیدا داوە و چەندین جار نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە بانکی فیدراڵی لەژێر سەرۆکایەتیی جیرۆم پاوڵ، بەپێی پێویست رێژەی سوودی کەمنەکردووەتەوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا بۆ وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ترمپ داوای کەمکردنەوەیەکی بەهێزی رێژەی سوودی کرد و گوتی، دەبێت رێژەکە "1٪ یان کەمتر لەوەش بێت."
 
ئەم لێدوانانە لەکاتێکدان، رۆژی چوارشەممەی رابردوو بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی بۆ نێوان 3.5٪ و 3.75٪ دابەزاند، کە ئەمە سێیەم دابەزاندنی لەسەریەکە لە ئەم ساڵدا. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆنسەی زێڕ. وێنە: Reuters

یەک ئۆنسە زێڕ بە 4,300 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی زێڕ رۆژی هەینی بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەجۆرێک لە نزیک 4,280 ـەوە بەرزبووەوە بۆ 4,350 دۆلار، بەڵام لە چەند کاژێری کۆتایی بازاڕدا بەشێک لە قازانجەکانی لەدەستدا و لە کۆتاییدا لە نزیکەی 4,300 دۆلار داخرا.