یەک دۆلار بە 108 هەزار و 650 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت

15-10-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی دۆلار لە بەرامبەر تمەن لە دوێنێوە نزیکەی 1950 تمەن لە بەهای خۆی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 108 هەزار و 650 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا، بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، 110 هەزار و 600 تمەن بووە. نزمترین ئاستیش 108 هەزار و 650 تمەن بووە.
 
لە ماوەی یەک هەفتەدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 6.05٪ لە بەهای خۆی لەدەستداوە، لە کاتێکدا لە ماوەی شەش مانگدا دۆلار بەرامبەر بە تمەن نزیکەی 27٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەپێی بازرگانان، سیاسەتەکانی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ جێگیرکردنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن، هۆکاری بەرزبوونەوەی ئەم دواییەی نرخی تمەنە.
 
رێکخراوی (FATF) کە لەلایەن گرووپی 7 ـەوە دامەزراوە و ئەرکی رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی شوشتنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆریسمی لە ئەستۆدایە، دووبارە داوای لە ئێران کرد دەست بە دانوستاندن بکاتەوە بۆ ئەوەی تاران پەیوەست بێت بەو رێکخراوە و پابەندی بڕیارەکانی بێت.
 
ئەوەش کەشێکی ئەرێنی لە بازاڕی دراوی ئێران دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی برێنت بە زیاتر لە 62 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

نرخی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی چوارشەممە دابەزی. یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.