رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت لە کاتی داخستنی بازاڕەکان لە رۆژی چوارشەممە دابەزی. یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 14 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 62 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 13 سەنت دابەزی و بە 58 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخەکانی نەوت لە 2025 دا گەورەترین دابەزینی ساڵانەیان بەخۆوە بینی لە دوای ساڵی 2020 وە.
زیادەی خستنەڕووی نەوت و پێشبینییەکان بۆ خاوبوونەوەی ئابووری ئەمریکا گوشاری لەسەر نرخەکانی نەوت دروستکردووە.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "بازاڕی نەوت تەنانەت دوای تەشەنەکردنی کێشە جیوسیاسییەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان ڤەنزۆیلا و ئەمریکا، نەیتوانیوە کاردانەوەی بەرچاو پێشانبدات."
تاوەکو ئێستا لەمساڵدا نرخی نەوتی برێنت بەڕێژەی 12٪ و نرخی نەوتی سووکی تەکساس بەڕێژەی 18٪ دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
ئەوەش گەورەترین دابەزینی ساڵانەی نرخی نەوتە لە دوای سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ