پلاتینیۆم نزیکەی 100 دۆلار دابەزی

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی پلاتینیۆم 93 دۆلار، یاخود 4٪ دابەزی و هەر ئۆنسەیەکی لەکاتی داخرانی بازاڕەکان بە 2261 دۆلارە.

دابەزینی نرخی پلاتینیۆم دوای ئەوە دێت تەنیا لە یەک هەفتەی رابردوودا، نزیکەی 300 دۆلار بەرزببووەوە. 10 رۆژی لەسەریەکیش بوو بەرزبوونەوەی تۆماردەکرد.
 
بۆیە بە بڕوای شارەزایان، لایەنی تەکنیکی و بەدەستهێنانی قازانج لە لایەن بازرگانانەوە، هۆکاری سەرەکیی دابەزینەکەی نرخی پلاتینیۆمە، بەتایبەتیش کە بەهۆی کەمیی نەختینە و پشووی کۆتایی ساڵەوە بازرگانان بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن.
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوا نیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە، ئۆنسەیەک پلاتینیۆم ئاستی 2385 دۆلاری تۆمارکردبوو کە بەرزترین ئاستی نرخەکەیەتی لە شووباتی 2008ـەوە تۆمارکرابێت.
 
پلاتینیۆم یەکێک بووە لەو کانزایانەی ئەم ساڵ زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستا 152٪ بەرزبووەتەوە.
 
لە لایەکی دیکەوە، کێشەکانی بەرهەمهێنان لە باشووری ئەفریقا، کە گەورەترین بەرهەمهێنەری پلاتینیۆمە لە جیهاندا، بووەتە هۆی ئەوەی بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک بازاڕی ئەم کانزایە رووبەڕووی کورتهێنان ببێتەوە و بڕی پێویست لە بازاڕەکاندا بەردەست نەبێت.
 
هاوکات لەگەڵ بەهێزیی پرۆسەی هەناردەکردن بۆ چین، دەستپێکردنی مامەڵەکانی پلاتینۆم لە بۆرسەی "گوانگزۆ" گەشبینییەکی زۆری لای وەبەرهێنەران دروستکردووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پارچە پلاتینیۆمی خاوێن بەڕێژەی 99.98% لە هۆڵێکی کارکردندا دانراون لە کاتی بەرهەمهێنان لە کارگەی 'کراستسڤێتمێت' بۆ کانزا بەنرخەکان، لە شاری کراسنۆیارسک لە سیبیریا، رووسیا، 23-5-2025. وێنە: Reuters

پلاتینیۆم 150 دۆلار بەرزبووەتەوە و گەیشتە نزیکەی 2400 دۆلار

نرخی پلاتینیۆم بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە 2359 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک. پێشتر ئاستی 2380 دۆلاریشی تۆمارکردبوو.