رووداو دیجیتاڵ
نرخی زێڕ لە کاتی داخستنی بازاڕەکان رۆژی چوارشەممە وچانێکی دا و بە دابەزین داخرا، ئەوەش دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی مێژوویی خۆی تۆمار کرد و ئاستی هەستیاری 4500 دۆلاری تێپەڕاند.
نرخی زێڕ رۆژی چوارشەممە بەڕێژەی 0.2٪ دابەزی و بە 4477 دۆلار داخرا.
لە گرێبەستەکانی داهاتوودا یەک ئۆنسە زێڕ بە 4525 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
جیم وایکۆڤ، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای کیتکۆ لەوبارەیەوە رایگەیاند، "پرۆسەی کۆکردنەوەی قازانج دوای تێپەڕاندنی بەرزترین ئاست، نرخی زێڕی دابەزاندووە."
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە سەرۆکێکی نوێ بۆ بانکی ناوەندیی ئەمریکا هەڵدەبژێرێت کە سوودی بانکی دابەزێنێت.
بانکی ناوەندی ئەمریکا لەمساڵدا 3 جار سوودی بانکی دابەزاندووە و بازاڕ پشێبینیدەکات ساڵی داهاتوو، دوو جاری دیکە سوودی بانکی دابەزێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ