سوودانی بڕیارێکی لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد و ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، کە یەکێکیان تایبەت بوو بە داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان و یەکخستنی خشتەی مووچە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق،  ئەنجوومەنەکە ئەمڕۆ دووشەممە کۆبووەتەوە، تەوەرێکی کۆبوونەوەکە کە تایبەت بوو بە "زیادکردنی داهاتەکان"، تێیدا سوودانی ئەو لیژنە وەزارییەی راسپارد، کە بە بڕیاری ژمارە 550ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێکهاتووە، پێداچوونەوە بکەن بە شێوازی هەژمارکردنی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە، دەبێت پێداچوونەوە بەو داهاتانەدا بکرێت کە ئێستا بە "بڕێکی دیاریکراو" دەخرێنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ و ئەو پڕۆسەیەش دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.
 
بڕیاری ژمارە (550)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی نائاسایی رۆژی 17ـی تەممووزی 2025 دەرچووە؛ بەگوێرەی ئەو بڕیارە، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار دەخاتە سەر هەژمارەی وەزارەتی دارایی عێراق، وەک مەرجێک دیاریکراو بۆ رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند جارێک داوایکردووە ئەو 120 ملیار دینارە زۆرە دەستکاری ئەو بڕە بکرێت و کەم بکرێتەوە.
 
لە چوارچێوەی رێکارەکانی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئەنجوومەنەکە دەرماڵە و مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی تاوتوێکرد و  سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بەپەلە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت، کار بۆ یەکسانکردنی مووچە و دەرماڵەی فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان بکرێت لەگەڵ فەرمانبەرانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران. هاوکات سوودانی لیژنەیەکی تایبەتمەندی لە وەزارەتی پلاندانان راسپارد بۆ نوێکردنەوەی راپۆرتی تایبەت بە "یەکخستنی خشتەی مووچە" بۆ هەموو فەرمانبەران و وەرگرتنی راسپاردەکان لەو بارەیەوە.
 
لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بڕیار درا بە:
 
- کەمکردنەوەی تەرخانکراوی شاندکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە رێژەی 50% و راگرتنی، جگە لە دۆخی زۆر پێویست. 
- کەمکردنەوەی رێژەی سەرپەرشتی و چاودێری بۆ پڕۆژە نوێیەکان. 
- راسپاردنی وەزیری بازرگانی پێداچوونەوە بە فۆرم (پسوولە)ی بەشەخۆراک بکات و بدرێتە ئەو کەسانەی شایستەن لە چینی هەژاران. 
- پێداچوونەوە بە پاڵپشتیی حکومەت بۆ بەرهەمی گەنم کە پشتیوانی حکومەت بە رێژەی 170٪ بێت بەگوێرەی نرخی بۆرسەی جیهانی.
- پشتیوانی و بەهێزکردنی کارکردن بە سیستمی داتای پێشوەخت لە دەستەی گومرگەکان بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراق.
-  کۆکردنەوەی پارەی کارەبا و پەیڕەوکردنی سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەموو کەرتەکان و شارەوانییەکانی وڵاتدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ دوو بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی دیاری دەکات؛ "دەبێت راوێژم پێبکرێت"

دۆناڵد ترمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای دەکات، هەریەکە لە کێڤن هاسێت و کێڤن وارش، دیارترین بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا. ترمپ جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاوەڕوان دەکات سەرۆکی داهاتووی بانکەکە لەبارەی دیاریکردنی رێژەی سوودەوە راوێژی لەگەڵ بکات.