بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی دۆلاری سپی و شین هۆشداری دەدات

16-02-2026
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بانکى ناوەندیى عێراق هۆشدارى دەداتە بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییەکان کە نابێت جیاوازى لە بەهاى مامەڵەى دۆلارى چاپى کۆن و نوێ (سپى و شین) بکرێت و دەڵێت، "بەردەوامین لە وەرگرتنى ئەو چاپانەى دۆلار بەگوێرەى رێکارە نێودەوڵەتی و خۆجێییەکان."
 
ئەو هۆشدارییەی بانکی ناوەندیی عێراق لە روونکردنەوەیەکیدا بوو کە دووشەممە 16ی شوباتی 2026 بڵاوکرایەوە.
 
بانکی ناوەندی رایگەیاند، بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و دامەزراوە داراییە نابانکییەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی، دەبێت جیاوازی لەنێوان نرخی دۆلاری ئەمریکیی چاپی کۆن و نوێ نەهێڵن.
 
لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهاى ئەو دوو جۆرەی دۆلار جیاوازە، بە جۆرێک لە پارێزگای سلێمانی 20% و لە هەولێر و دهۆک 30%ی دۆلاری سپی بە نرخی دۆلاری شین وەردەگیرێت. ئەگەر رێژەکە لەوە زیاتر بێت، نرخەکەی بۆ 100 دۆلار لەنێوان هەزار بۆ دوو هەزار دینار کەمتر دەکات.
 
بانکی ناوەندی دەڵێت، "پێویستە سەرجەم بانک و دامەزراوە داراییەکان پابەند بن بە مامەڵەی دراو و گۆڕینەوەی بەگوێرەی ئەو پێوەرانەی بۆ گۆڕینەوەی دراوی بیانی پشتیان پێ دەبەسترێت، بەتایبەت دۆلاری ئەمریکی، بەشێوەیەک کە رۆڵ ببینێت لە سەقامگیریی مامەڵە دراوییەکان و سەقامگیریی بازاڕ."
 
ئەو بانکە ئاماژەی بەوە داوە، یاسا و رێنوێنی و رێکارەکان هیچ جیاوازییەک ناکەن لەنێوان چاپە جیاوازەکانی دۆلار، بانکەکەش بەردەوامە لە وەرگرتن و مامەڵەکردن پێیانەوە لە رێگەی بانکە مۆڵەتپێدراوەکان، بەو مەرجەی لە چوارچێوەی پێوەر و رێکارە نێودەوڵەتی و خۆجێییەکان بێت.
 
جەبار گۆران، گوتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بانکی ناوەندی دۆلاری سپی و شین بە یەک نرخ وەردەگرێت، بەڵام هەندێک لە بانکەکان دۆلاری سپی وەرناگرن.
 
بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە، ئەو روونکردنەوەیان لە چوارچێوەی پەرۆشییانە بۆ شەفافیەت و رێکخستنی کەرتی بانکی و پاراستنی مامەڵەکارانی دۆلار و پاڵپشتیی سەقامگیریی دارایی و ئابووری لە عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێک لە کێڵگەیەکی نەوتی عێراق خەریکی کارکردنە

کۆمپانیای نەوتی باکوور بۆ رووداو: لە ئەمڕۆوە هەناردەکردنی نەوت رۆژانە دەگاتە 250 هەزار بەرمیل

دوای هەفتەیەک لە هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە، بڕی هەناردەکردن لە 170 هەزار بەرمیلەوە گەیشتووەتە 200 هەزار بەرمیل. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت، لە ئەمڕۆوە هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل