بنکەی رۆشنبیریی لالش: زیاتر لە دوو هەزار رزگاربووی دەستی داعش لە هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن

19-01-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش دەڵێت، لە ماوەی چوار مانگدا نزیکەی دوو هەزار رزگاربووی دەستی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە "مینحەیان بۆ بڕاوەتەوە." دەشڵێت، "تاوەکو هەموویان سوودمەند دەبن، بەردەوام دەبێت."
 
لە سەرەتای مانگی تەممووزی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی بۆ هەموو رزگاربووانی دەستی داعش راگەیاند، لە مانگی ئابی هەمان ساڵدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و زیاتر لە سێ هەزار رزگاربووی ئێزدی لێی سوودمەند دەبن. 
 
رۆژی شەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2025، سەعید جەردۆ، سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار رزگاربووی دەستی داعش بە پیاو، ژن و منداڵ مینحەیان بۆ بڕاوەتەوە."
 
تاوەکو ئێستا سێ زیاتر لە هەزار و 584 کوردی ئێزدی رزگارکراون. سەرۆکی دەستەی باڵای بنکەی رۆشنبیریی لالش گوتی، "هەموویان دەتوانن فۆڕم پڕکەنەوە، ئەوانەی لە دەرەوەن و ئەوانەشی کە لێرەن، مانگانە 150 هەزار دینار وەردەگرن، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموویان سوودمەند دەبن."
 
بە گوتەی سەعید جەردۆ، "لە خێزانێکدا چەند رزگاربوو هەبێت هەموویان مافیان هەیە لێی سوودمەند بن، ئەگەر لە خێزانێک 10 رزگاربووش هەبێت هەموویان وەریدەگرن."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 01-03-2021، پەرلەمانی عێراق یاسای ژنانی رزگاربووی ئێزدی پەسندكرد. بە گوێرەی یاساکە، دەبێت سەرجەم رزگاربووانی دەستی داعش قەرەبوو بکرێنەوە.
 
29-12-2024، سەراب ئیلیاس، بەڕێوەبەری کاروباری ژنانی ئێزدیی رزگاربوو لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا 2228 کچ و ژنی ئێزدی مووچەی مانگانەیان لەلایەن عێراقەوە بۆ بڕاوەتەوە کە 800 هەزار دینارە".
 
03-08-2014 چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شنگال و دەوروبەری؛ لەو هێرشەدا 11 هەزار و 417 کوردی ئێزدی رفێندران، کۆمەڵکوژ و بێسەروشوێن کران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وێنە: AFP

ترەمپ ئەنجوومەنی نیشتمانیی باڵادەستیی وزەی دامەزراند

سەرۆکی ئەمریکا لەڕێگەی بڕیارێکی سەرۆکایەتییەوە ئەنجوومەنێکی نیشتمانیی نوێی دامەزراند لەپێناو باڵادەستیی وزە بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت لە رکابەرییدا لەگەڵ چین لە بواری ژیریی دەستکرد، سەرکەوتوو بێت.