سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: دەست بە ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو کراوە

18-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی دەڵێت، چەند رۆژێکە دەست بە ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی شوبات کراوە و بەپێی رێککەوتنەکە، پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچە بدرێت.
 
رۆژی سێشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی شوبات دەستیان پێکردووە، بەڵام هێشتا کاری تێدا دەکرێت."
 
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، کاتێک کە لیستەکە ئامادەکرا، لەلایەن شاندێکی وەزارەتی دارایی بۆ بەغدا دەبردرێت و بەپێی رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان، "پێویستە لە کاتی خۆیدا مووچە دابەشبکرێت."
 
ئەمە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەشی ژمێریاری لە وەزارەت دەستیکردووە بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی شوبات، بەپێی ئەو رێکارە داراییە پەسندکراو و تەرخانکردنانەی کە لە یاسای بودجەی گشتیدا هاتووە."
 
کۆتایی مانگی رابردوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چووە بەغدا بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسەکانی پەیوەندیدار بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و چەند مژارێکی دیکە. 
 
رۆژی 3ـی ئەم مانگە، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە بەغدا رایگەیاند: "لەگەڵ عێراق رێککەوتین مووچەی ئەم ساڵ بێ گرفت خەرج بکرێت".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AFP

ترەمپ هەڕەشەی سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر شەرابی ئەورووپیدا دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی سەپاندنی 200٪ پێناسی گومرگی بەسەر شەراب، شامپانیا و خواردنەوەکانی دیکەی دروستکراوی ئەورووپادا دەکات. ئەمەش وەک وەڵامدانەوە بۆ پلانێکی یەکێتیی ئەورووپا کە دەیەوێت پێناسی گومرگی بخاتە سەر ویسکی ئەمریکی.