رووداو دیجیتاڵ
نرخی نەوت کۆتاییهێنا بە دابەزینەکانی رۆژی رابردووی خۆی.
یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور ئەمڕۆ چوارشەممە نزیکەی 30 سەنت بەرزبووەوە، بەرمیلێکی بە 67 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت.
نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە هەمان رێژە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بە 62 دۆلار و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئێران و ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردووی خۆیان لە جنێڤ، رۆژی رابردوو رایانگەیاند، دانوستاندنەکان پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە؛ لەبەر ئەوەش نرخەکانی نەوت رۆژی رابردوو دابەزی بوون.
بەڵام ئەمڕۆ لەدوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت بەرزبووەوە. ئۆکراینا دووبارە هێرشی کردووەتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا، ئەوەش پاڵپشتیی بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.
لە لایەکی دیکەوە هەرچەندە دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەرێنی بوون، بەڵام ترسی هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران نەڕەویوەتەوە و ئەمریکا بەردەوامە لە زیادکردنی کەرەستە سەربازییەکانی لە کەنداو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ