مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بە چەندە؟

18-09-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سێڤین وەرتی، زێڕنگر لە بازاڕی زێڕنگرانی هەولێر بە رووداوی گوت، "لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21، بە 735 هەزار دینار و نرخی کیلۆیەک زیویش بە 1420 دۆلار بوو."
 
سێڤین وەرتی گوتی، "ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 بۆ ماوەیەکی کەم تاوەکو 745 هەزار دینار بەرزبووەوە، بەڵام دواتر دابەزی و لە 735 هەزار دینار جێگیربوو."
 
ئەو زێڕنگەرە پێشبینی دەکات، جارێکی دیکە نرخی زێڕ لەخوار 680 هەزار دینارەوە نەبینرێت و نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە بڕوات.
 
درەنگی شەوی چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی بەڕێژەی 0.25٪ [50 خاڵی بنەڕەتی] کەمکردەوە، بەم پێیە رێژەی سوود لە ئەمریکا لە 4.50٪ـەوە بۆ 4.25٪ دابەزی.
 
بە دابەزاندنی نرخی سوود لە ئەمریکا، نرخی زێڕ رووبەڕووی ناجێگیری بووەوە.
 
بەگوێرەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر، لە کاتی داخستنی بازاڕ نرخی زێڕ بەم شێوەیە بووە:
 
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 22   770,000
- مسقاڵێک زێڕ عەیار 21   735,000
- مسقاڵێک زێڕعەیار  18   630,000
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە