گۆڵدمان ساکس: چین زێڕی زۆری کڕیوە و راینەگەیاندووە

19-11-2025
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی بانکی گۆڵدمان ساکس، یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی ئەمریکا و جیهان، چین لە مانگی 9ـی ئەمساڵدا بڕی 15 تۆن زێڕی کڕیوە، بەڵام ئاشکرای نەکردووە. ئەوەش پێشانی دەدات قەبارەی کڕینی زێڕ لەلایەن چینەوە کە بەردەوام کاریگەری لەسەر نرخەکانی ئەو کانزا گرانبەهایە هەبووە، زیادیکردووە.
 
ئامارە فەرمییەکانی چین پێشانی دەدەن کە لەو مانگەدا ئەو وڵاتە تەنیا 1.24 تۆن زێڕی کڕیوە.
 
بانکی گۆڵدمان ساکس هەروەها ئاشکرای کردووە، لە مانگی 9دا قەبارەی کڕینی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە 64 تۆن بووە کە 3 هێندە زیاترە لە مانگی پێشتر.
 
پێشبینیشی کردووە تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو تێکڕای کڕینی مانگانەی زێڕ لەلایەن بانکە ناوەندییەکانەوە بەرزبێتەوە بۆ 80 تۆن.
 
بانکەکە پێشبینی ئەوەیشی کردووە نرخی زێڕ لەو کاتانەدا دەگاتە 4900 دۆلار.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە